ڕاپۆرت
-
بەهۆی شەڕەوە ٣.٥ ملیۆن منداڵی عێراقی ناتوانن بچنە قوتابخانە
هەموو منداڵێک مافی ئەوەی هەیە کە لە توندوتیژی و خراپ بەکارهێنان بپارێزرێن، سەدان هەزار منداڵ لە عێراق بە منداڵانی ئاوارەی ناوخۆ و پەنابەرانەوە پێویستیان بە پاراستن لە توندوتیژی و پێشێلکاری و پشتگوێخستن هەیە.
-
سیستمی پەروەردە، منداڵ ناچاری کارکردن دەکات
لە دوای وەلانانی پەروەردەی دایک و زاڵبوونی دەسەڵاتی پیاوسالاری لە قۆرخکردنی پەروەردە و خوێندنی منداڵاندا، منداڵ ناچاربوو کار بکات و ناوەندی پەروەردەی داگیرکاریش منداڵی لە نیشتمان دوورخستەوە.
-
لە جیهاندا ٢٠٠ ملیۆن منداڵ کاردەکەن؛ توندوتیژی و دەستدرێژیان دەکرێتەسەر
کارکردنی منداڵ یەکێکە لە دیاردە مەترسیدارەکان و هەندێکیان کاری قورس ئەنجامدەدەن، بەپێی ئاماری ڕێکخراوی جیهانیی کاری منداڵان ٢٠٠ ملیۆن منداڵ کاردەکەن و ١٢٠ ملیۆنیان کاری دژوار و سەخت دەکەن.
-
ژنان دەکەونە بەر هەڕەشەی جەنگ و ململانێکان
دانیشتوانی عێراق دەیان ساڵە لەناو توندوتیژی و شەڕدا ژیان دەکەن، دانیشتوانەکەی لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی هەژاری و تەنگژەی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا دەژین، نزیکەی ١٨٪ی دانیشتوانەکەی پێویستیان بە هاوکاری هەیە کە زیاتر لە نیوەی ئەو ڕێژەیە ژنانن.
-
سەرهەڵدانی سیستمی سەرمایەداری، سەرەتایەک بۆ قۆرخکاری
بە کۆیلەکردنی ڕەشپێستەکان بە سەرەتاکانی سەرهەڵدانی سیستمی سەرمایەداری دادەنرێت، لە پاش سیستمی کۆلۆنیالیزم خاوەنداریەتی لە کۆمەڵ سەندرایەوە و درایە تاک، کەمبوونەوەی ژمارەی سەرمایەداران ئەو چینە دەکاتە مۆنۆپۆڵ و چەوساندنەوەی خەڵکی و ستەمکردن دروستدەبێت.
-
تەنها ٪١٥ی دراوە جیهانییەکان وێنەی ژنان نیشاندەدەن
وڵاتانی جیهان بانگەشەی دیموکراسی دەکەن، بەڵام ئەمە تێیدا ڕەنگی نەداوەتەوە، لەنێوان ١٠٠٦ دراوی نێودەوڵەتی تەنها ١٥٪ی وێنەی ژنان نیشاندەدات، لەسەر دراوی عێراق بە درێژای مێژوو تەنها یەکجار وێنەی ژنێکی جوتیار خرایە سەر دراوەکەی، ئەویش دواتر گۆڕدرا بە پیاوێک.
-
ڕیفراندۆم لە سەربەخۆییەوە بۆ قایلکردنی دەوڵەتەکەی ئەردۆغان
نزیکەی پێنج ساڵ بەسەر ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی تێپەڕ دەبێت، بەڵام نەک سەربەخۆیی بەدەستنەهێنا، بەڵکو ئەو خاکەی هەشیبوو لە دەستیداوە و لەنێوان عێراق و دەوڵەتی تورکیادا دابەشکرا.
-
ژنانی کوردی وەستاو بە ڕووی دوژمناندا دەکرێنە ئامانج
ژنانی کورد هەمیشە بەڕووی دوژمناندا وەستاون و لە سەردەمی ڕژێمی بەعسیشدا بوێرانە بەشداری شۆڕشیان کردووە، لەناو شار و شاخیشدا خۆیان بەڕێکخستن کردووە، بۆیە هەمیشە دوژمن چاوی لەسەریان بووە و خستوونیەتە زیندانەکانەکانەوە.
-
لە هەرێمی کوردستان زیاتر ٣ هەزار پرۆژەی گەشتیاری هەیە
هەر گەشتیارێک کە سەردانی هەرێمی کردستان دەکات زیاتر لە ٣٠٠$ لە بازاڕەکانی هەرێم خەرج دەکات، ئەو بڕە پارەیەی کە گەشتیار خەرجی دەکات تەنیا بۆ کەرتی گەشتوگوزار نیە، بەڵکو بازاڕ و هۆتێل و مۆتێلەکانیش دەگرێتەوە.
-
بە ڕۆژی ڕووناک کۆمەڵکوژکردنی ٨٣ ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند و بریندار لە هەولێر
بەر لە ٢٥ ساڵ، لەناو جەرگەی شاری هەولێر و بە ڕۆژی ڕووناک، ٨٣ ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند و بریندار بە فەرمانی دەسەڵاتدارانی پەدەکە کۆمەڵکوژکران، ٢٥ ساڵ تێپەڕی و تا ئێستا نە گۆڕیان دیارە و نە تەرمیان و نە شوێنەواریان.
-
٥٠٦ ساڵە دەوڵەتی تورک خەون بە داگیرکردنی شەنگالەوە دەبینێت
دیمۆگرافیای شەنگال بە دەستی عوسمانییەکان و بەعس و داعش و تورکەوە هەمیشە لە گۆڕانکاریدا بووە، چۆنیان ویستوە بەبێ گوێدانە سەروەری خاکەکەی پێشێلکارییان تێدا ئەنجامداوە، بەو هۆیەوە شەنگال بووەتە ناوچەیەک کە گەلەکەی بەردەوام لە بەردەم شاڵاوی داگیرکەراندا بووە.
-
دابەشکاری خاکی کوردستان بەدرێژای مێژوو لەلایەن زلهێزەکانەوە
بەگوێرەی میساقی میللی ساڵی ١٩٢٠، ویلایەتی موسڵ "باشوری کوردستان" و ویلایەتی حەلەب "بەشێک لە ڕۆژئاوای کوردستان" بەشێک بوون لە خاکی تورکیا، هەر بۆیەش دەوڵەتی تورکیا هەوڵدەدات ئەو میساقە زیندووبکاتەوە و چەندین هێرشی داگیرکاری لە ساڵی ١٩٨٣ ەوە دەستپێکردووە.
-
عێراق بە درێژای مێژوو لە لێکەوتەکانی جەنگدا دەژی
لە مێژوودا "میزۆپۆتامیا" ناوەندی ژیان و ئاوەدانیی بووە، بەڵام هەر لەگەڵ ئەو مێژووەدا ئەنجامدانی ناکۆکیی و شەڕ لەلایەن وڵاتان و دەسەڵاتدارانی زلهێزەوە بەشێکی دانەبڕاو بووە لە دیرۆکی ئەم جوگرافیایەدا.
-
دۆخی کرێکارانی هەرێم؛ لە ٥ ساڵدا ٢٠٣ کرێکار گیانیان لەدەستداوە
١٣٦ ساڵ بەسەر دیاریکردنی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا تێدەپەڕێت، بەڵام تا دێت دۆخ و گوزەرانی کرێکاران خراپتر دەبێت، ئەگەرچی ئەوان داواین ٨ کاتژمێر کاریان دەکرد، بەڵام کرێکاران زیاتر کار دەکەن و موچەکانیشیان لە ئاست قورسی کارەکانیاندا نییە.
-
٪٩٠ی بەرووبوومەکان هاوردەی دەرەوەن و بازاڕی جوتیاران شکاوە
ئەگەرچی کەرتی کشتوکاڵ و بە تایبەت گەنم و جۆ لە دوای ساڵی ١٩٩٢ گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لە ئێستادا گەنم و جۆ لەلایەن حکومەتەوە ناکرێت و سایلۆی پێویستیش بۆ هەڵگرتنان نییە.
-
گوندەکانی بادینان لە ژێردەستی بەعسەوە بۆ ژێردەستی تورک
ناوچەی بادینان بۆ ڕژێمی بەعس کۆتا شوێن بوو کە ئەنفالی لەسەر ئەنجامدا، بەڵام بۆ دەوڵەتی تورک خاڵی دەستپێکی داگیرکارییە بۆ سەر باشوری کوردستان، ئەو ئەنفالەی ڕژێمی بەعس دەستیپێکرد، دەوڵەتی تورکیاش درێژەی پێدەدات.
-
مێژووی ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ١٩٨٣دا ڕێککەوتننامەی لەگەڵ حکومەتی عێراق واژۆکرد تا بتوانێت بە قوڵی ١٠ کیلۆمەتر خاکی عێراق ببڕێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە کوردییەکان، بەڵام لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠ کیلۆمەتر سنوری بەزاندووە و عێراقیش بێدەنگە.
-
ڕۆژنامەنووسان: زمانی ڕاگەیاندن نەبووەتە زمانێک لە خزمەتی گەلدا بێت
بەهۆی بوونی چەندین ڕاگەیاندنی حیزبی و ئاڕاستەکراو، زمانی کوردی لە ڕێگای ڕاگەیاندنەوە بەرەو لەناوچوون دەچێت، لە کاتێکدا ئەرکی ڕاگەیاندنە مۆرکی زمان بپارێزێت، بەڵام چەندین وشەی بیانی تێکەڵ بە زمانی ڕاگەیاندن کراوە کە کاریگەری لەسەر نەوە بە نەوە دروستدەکات.
-
دوای ١٢٤ ساڵ، ڕۆژنامەگەری کوردی چۆن خەبات دەکات؟
یەکەم ڕۆژنامەی کوردیی بە ناوی "ڕۆژنامەی کوردستان" بەرھەڵستی دەسەڵاتی عوسمانی دەکرد، بەڵام دوای ١٢٤ ساڵ لە دەرچوونی ئەو ڕۆژنامەیە ژمارەیەک لە میدیای کوردی لە خزمەتی دوژمناندایە.
-
سەیرترین دابونەریتەکانی ژنانی عەرەبی کۆت و بەند کردووە
لە کۆمەڵگای عەرەبیدا کۆمەڵێک دابونەریتی سەیر بەندکراون بە ژنەوە، هەندێکیان وەک فەرزێکی لێهاتووە، هێشتا هەندێک نەریتی ناسراو بە شێوەیەکی دیار و بڵاو لە هەندێک چینی کۆمەڵایەتی دیاری کراو هەن.