خۆڕێکخستن و خۆپاراستنی ژنان، کۆمەڵگە لە داگیرکاری و کارەسات دەپارێزێت

لە نمونەی زیندووی ژنانی تێكۆشەر، ساکینەجانسزە، کە یەکەم ژن بوو توانی لە بواری سیاسی و هزری و ئایدۆلۆژیدا خۆی ڕێکبخات و لە چوارچێوەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، پێشەنگایەتی بە سوپابوونی ژن بکات و ڕێکخستنێکی خۆبەڕێوەبەری ژن بە فەلسەفەی ڕێبەری ئۆجالان دابمەزرێن

نیهایەت ئەحمەد

 

سلێمانی-لەسەرەتای ساڵی ١٩٧٠کانەوە خۆڕێکخستنکردنی ژنان یەکێک بوو لە کارەساتەکان، بەهۆی قەتیسبوونی ژن لە ماڵ و بە باوەڕنەبوون بەخۆ، بۆ ئەوەش هاتنە دەرەوەی  لەماڵ و هەوڵەکان بۆ خودناسی ژن و هێنانە مەیدانی توانست و ماتەوزەی ژن، کە بەهۆی داگیرکاری دەوڵەت و پیاوسالاری کۆیلایەتی لە ژن دا خەفەکرابوو، ئەو هەنگاوە ڕێی لەسەر بەشداری  ڕێکخستنبوونی ژن دەکردەوە، ئەمەش وایکرد داگیرکەر هەمیشە لەم شێوازە ڕێخکستن و پاراستنەی ژن سڵی بکاتەوە، بەڵام تێکۆشانەی چەند ساڵەو هەنگاوی ژنان بۆ خۆڕێکستن و خۆپاراستن بەواتای سنگ دەڕپەراند بوون لەبەرامبەر دەسەڵات و کۆمەڵگە.

 

ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستان بە کاریگەری خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیان جێ پەنجەیان جێ‌ هێشتووە، خۆپاراستن لە جەوهەری هەموو ژنێکدا لە ناخیاندا هەیە، بەڵام سیستمی دەسەڵاتدار و پیاوسالاری کۆمەڵگەی لە خۆڕێکخستن و خۆپاراستن دوورخستووەتەوە، لەبەر ئەوەی دەسەڵات و دەوڵەت ئەیەوێت وەها نیشانی کۆمەڵگە بدات کە ئەوان دەپارێزن و ڕێکخستنی هەموو ئیرادەی ژن و کۆمەڵگە دەخاتە ئەستۆی خۆی، بەڵام هیچ کات نەیتوانیوە ئەوە بسەلمێنێت.

 

ژنانی شەنگال بە خۆڕێکخستن توانیان بەرەنگاری داعش ببنەوە

نمونەی زیندوومان هەیە، یەک لەوانە دۆخی شەنگال بوو، کە هێزی عێراق و ‌هێزی پەدەکە هەبوون بۆ خۆپاراستن، کە دژی داعش بەرهەرڵستی بکەن و گەلی شەنگال لە داگیرکاری دوژمن بپاریزێن، بەڵام لەکاتی هێرشەکانی داعش پشتیان لە پاراستنی شەنگال کرد، گەلی شەنگال بە ژن و منداڵیشەوە بەئاسانی کەوتنە بەردەستی دوژمن و کاولکاری و کۆمەڵکوژی زۆریان ئەنجامدا، دوور لە بەها ئەخلاقی و مرۆڤایەتییەکان داعش بەویستی خۆی وەک کاڵایەک مامەڵەی لە گەڵ ژنانی ئێزیدی کرد، بەڵام هێزکانی پاراستنی گەل، یەژاستار، بەگشتی گەریلا کە ساڵانێکە بە ئیرادە و بەرخودانی ڕاستەقینەوە خەبات دەکەن،بە رێکخستن و پاراستنی کۆمەڵگە بوونە فریادرەسی گەل و ژنانی ئێزیدی، لێرەدا هێز و گیانفیدای خۆیان نیشاندا،سیستمی خۆڕێکخستن و خۆپاراستن لەناو ژناندا بووە بەرخۆدان بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دوژمنانی گەلی کورد.

 

دەوڵەتی تورکیا تا ئێستاش ناتوانێت لەئاست بەرخۆدانی گەل بوەستێتەوە

دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر کوردستان بەردەوامی هەیە بە شێوەی ناڕاسەوخۆ ناوچە شاخاوییەکان دەکاتە ئامانج بۆ بەدەستهێنانی ویستە سیایسیەکانی خۆی، لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا دەزانێت کە ناتوانێت بەرامبەر بەرخۆدان و خۆپاراستنی کورد بوەستێتەوە، لەبەر ئەوهۆکارەیە کە بەردەوام، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچە سنورییەکانی کوردستان بۆردومان دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات، بەڵام بەرخۆدانی کورد هیچ کاتێک ناهێڵێت ئامانجەکانی دەولەتی تورک بەدیبێت، لە مێژووی هێرشەکانی دوژمنەوە، کورد ئامادە نەبووە خاکی خۆی بفرۆشێت و بەئاسانی داگیر بکرێت، بەردەوام بە خۆڕێکخستنی ژنان و خۆپاراستنیان، کۆمەڵگە لە داگیرکاری و کارەساتەکان دەپارێزن.

 

خۆڕێکخستن و خۆپاراستنی ژنان لە هێزی گەلەکەیانەوە سەریهەڵداوە 

سیستمی خۆپاراستنی ژنان و ڕێکخستنی خۆیان لە گەلەوە سەرچاوەی گرتووە، هەربۆیە لە مەخمووریش بەهەمان شێوە ڕۆڵی سەرەکیان هەبووە لە بەرخۆدان لەبەرامبەر داگیرکاری، لەبەرامبەردا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک ڕؤژانە هێرش بەردەوامی هەیە هەرەشەی داگیرکارییان لێدەکرێت، بەڵام بەهۆی پەیڕەوکردنی سیستمی خۆڕکێخستن و خۆپاراستن لە ناو ژنان و هەموو گەل، خاک و نیشتمانی خۆیان پاراستووە، لە سایەی یەکڕیزی و یەکدەنگی ژنان تواندراوە  وەچەرخانی  ئازادی بکرێت، چونکە کۆمەڵگە پێویستیەکی زۆری بە ئازادی هەیە، ژنان لەم بوارەدا پێشەنگی ئازادیین.

 

ژنان پێشەنگی خۆپاراستنن

لە پەرتووکی "ژن، ژیان، ئازادی" نمونەی ژنە تێکۆشەرەکانی کورد دەهێنێتەوە کە چۆن هەوڵی دامەزراندنی سیستمی خۆڕێکخستن و خۆپاراستنی ژنانیان داوە، لێرەدا بە ڕاستگۆیانە و بەڕوونی ژنانی تێكۆشەری گەل دەخرێتە ڕوو کە ئەویش، نمونەی ژنە تێکۆشەر شەهید، ساکینە جانسزە، کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس لەگەڵ دوو هەڤاڵی، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز تیرۆکرا، ساکینە جانسز پێناسەی بۆ تێکۆشانەکەی خۆی دەکرد؛ "ژیانم هەمیشە تێكۆشان بوو " بەو هزرەشی پرسیاری ئەوەی دەکرد، کە ئایا دەکرێت خۆڕێکخستنی ژنان دابمەزرێت؟ لە کۆنگرەی یەکەمدا تەنها دوو ژن هەبوون، ساکینە جانسز و کەسیرە یڵدرم، هەردووکیان خەڵکی دەرسیم بوون، کەسایەتیان لە ئاستێکدابوو کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەناو ڕێکخستندا کرد.

 

هەڵوێسی ئەم دوو ژنە تێكۆشەرە، هەردووکیان دوو مەلی بەرەو ئازادی لە لایەک بووە گۆڕانکاری نەریتی، لە لایەکی تر بووە بناغەی شیکردنەوەی بەراییەکانی بونیادنانی کەسایەتی ئازادی ژن، لە کۆنگرەی یەکەم دا بڕیار لەسەر خۆڕێکخستنکردنی ژن درا، بەڵام ئەم هەنگاوەی کە ئاراستەی مێژوو دەگۆڕێت دوای چەند ساڵێک جێبەجێ کرا.