ڕاپۆرت

  • ژنان: دەبێت ژنان زیاتر هۆشیار بکرێنەوە و ڕێکخراوەکان کاری زیاتر بکەن 

    ژنانی شارۆچکەکانی باشوری کوردستان باس لەوە دەکەن بەشێک لە ڕێکخراوەکان کەوتوونەتە ژێر هەژموونی حزبەکان، هەروەها بەهۆی ئەقڵیەتی پیاوسالارییەوە ژنان ئازاد نین، دەبێت ڕێکخراوەکان کاری زیاتر بۆ ژنان بکەن و هەوڵی هۆشیاکردنەوەییان بدەن.

  • منداڵان تەمەنی منداڵێتی خۆیان بیرکردووە و گیرۆدەی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بوون 

    ئامێرە ئەلکترۆنییەکان بوونەتە بەشێکی سەرەکی ژیانی منداڵان، بە هۆی زۆر بەکارهێنانیانەوە منداڵان ئالودەی بوون و ڕۆژانە بەشی زۆری کاتەکانیان لەسەر ئامێرەکانیان بەسەردەبەن، یەکێک لە هۆکارەکانیش نەبوونی سیستمێکی گونجاو بۆ پەروەردەکردن و خوێندنگایە.

  • پێنجەمین کۆنگرەی ڕژاک بۆ نوێبوونەوە بەسترا 

    لە کۆنگرەی پێنجەمی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستاندا، ٢١ کەس وەک ئەنجومەنی ڕژاک لە سەرجەم هەرێمەکاندا هەڵبژێردران، هەروەها بەشی ڕاگەیاندن، سێکتەری پەروەردە و دەرەوەی وڵات هەڵبژێردران، وەک ئەنداماکانی باسی دەکەن، ئەم کۆبوونەوەیە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی کاری دوو ساڵی داهاتووە.

  • کەس بەدەم کەیسی منداڵانی ونبووی هەڵەبجەوە ناچێت 

    پاش ٣٣ ساڵ لە کیمیابارانى هەڵەبجە و شەهید بوونى زیاد لە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونى هەزاران هاوڵاتی دیکە، تا ئێستا زیاتر لە دوو سەد منداڵ بێسەروشوێنن، کەسیش ئاوڕێکی جدی لە کێشەکە ناداتەوە، پارێزەرێکیش داوای کردنەوەی تاقیگەی DNA دەکات تا کەیسەکانی ئەو منداڵانەی گەڕاونەتەوە یەکلای ببنەوە. میهرەبان سەلام کاکەیی

  • حیزب و دەسەڵات هۆکارن بۆ بەخشینەوەی چەک و زیادبوونی کوشتنی ژنان 

    بەکارهێنانی چەک و بەتایبەت چەکی بێ مۆڵەت ڕوو لەزیادبوونە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی یاسایەکی تۆکمە بۆ کۆنتڕۆڵکردنیان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی کوشتن و لەناویاندا ژن کوشتن بە تایبەت، نە پەرلەمان نە لایەنی جێبەجێکاریش هەوڵێکی جدیان نەداوە بۆ کەم کردنەوەی ئەم حاڵەتانە بەڵکو لە ڕێی حیزبەکانیانەوە زیاتر چەک دەبەخشنەوە.

  • پێگەی ژنان لە ژیانی گشتی سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەیەمدا 

    بۆ داواکردنی مافەکانیان و گۆڕینی پێگە و ڕۆڵیان لە کۆمەڵگادا، لە ساڵانی ١٨٠٠کان چەندین ئایدۆلۆژیا بوونی هەبوو، کە بووبوە بەربەست لەبەردەم بەشداریکردنی ژنان لە ژیانی گشتیدا، بەڵام ژنان توانیان ئەزموونێکی جیاواز بەدەستبهێنن.

  • پەروەردە لە هەرێمی کوردستان گەشتووە بە کوێ؟ 

    نزیک دەبینەوە لە کۆتای ساڵی خوێندن، بەڵام قوتابییەکان هێشتا کەمتر لە دوو مانگ چوونەتە قوتابخانەکان و بەشێکی زۆریشیان هیچ فێر نەبوون، ئەمەش کاریگەری تەواوی کردووەتە سەر دەروونی خوێندکار و مامۆستاکان، سەرپەرشتیارێکی ئامادەییش باس لە چارەسەرەکان بۆ پڕۆسەی خوێندن دەکات. تەرزە تەها

  • بابل، شارستانییەتێکی دێرینی مرۆڤایەتی و ئێستایەکی لەبیرکراو 

    بابل، شارستانییەتێکی کۆنی خاکی میزۆپۆتامیا بووە. ئەم شارە كە دەكەوێتە سەر ڕووباری فوڕات بە دووری ١٠٠ كیلۆمەتر لە شاری بەغداوە، بۆ ماوەی زیاد لە ٤٠٠٠ ساڵ ناوەندی ئیمپراتۆریەتی بابل بووە و مۆرکێکی تایبەتی مێژووی لەخۆیدا هەڵگرتووە.

  • بە لاواز بینینی ژنان و شکاندنی پیاوان بە ناوهێنانیان بە "ژن" 

    تێڕوانینی کۆمەڵگە بۆ ژنان بە کەم سەیرکردنیەتی، بۆ ئەمەش چەندین وشەی نەشیاو و لە واتادا لاواز بەکاردەهێنن، وەک زەعیفە، یاخود بێ دەسەڵات، کەم ئەقڵ و کۆمەڵێکی دیکە، ئامانج لێیان لەناوبردنی هێز و توانای ژنانە، بۆ پیاوێكیش بیانەوێت بیشکێنن بە "ژن" بەناوی دەکەن، دکتۆر ژیا هۆکاری سەرەکی بەکارهێنانی ئەم جۆرە وشانە دەگەڕێنێتەوە بۆ نادروستی پەروەردەی خێزانی و جیاوازیکردنی کچ و کوڕ لە خێزاندا.

  • یەکەم شت لەچاو دەرهێنرا، ئاسایش و ژیانی ژنان بوو 

    پاشگەزبوونەوە لە پەیمانی ئیستەنبوڵ لە تورکیا لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، ڕووبەڕووی هەڵوێستی توند بووەوە لەلایەن ژنانەنەوە، خاڵەکانی پەیماننامەکەدا گرنگ بوون بۆ بەگژداچوونەوەی توندوتیژییەکان و پاراستنی ژنان، سەرەڕای هەموو پاراستنەکانیش لە دوای پاشگەزبوونەوە لە پەیماننامەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو توندوتیژی بەرزبووەوە، لەگەڵ ئەوەی مافی پاراستنی ژنان هەیە بەڵام ژنان دەکوژرێن.

  • کۆمەڵکوژی هەولێر، تاوانێک لە مێژووی دەسەڵاتدارانی هەرێمدا 

    لە شاری هەولێر ٨٣ ڕۆژنامەنووس و چالاکوان و هونەرمەند و بریندار لە چەند ناوەندێکدا، هەموو پێکەوە کۆمەڵکوژکران، ئەم ڕووداوە لە مێژووی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستاندا لەکەیەکی ڕەشە و تا ئێستا تەرمەکانیشیان نەدراوەتەوە بە کەسوکاریان.

  • ڕۆژنامەنووسی ئەکادیمی کێ یە؟ 

    پرسیارمان کرد ڕۆژنامەنووسی ئەکادیمی کێیە و تا چەند بڵاوکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر هەواڵی کوشتن و خۆکوشتن دەچێتە بواری ڕۆژنامەوانییەوە، سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی هەڵەبجە وەڵاممان دەداتەوە.

  • کەمپەینی "هەروەها منیش- me too" ...١ 

    کەمپەینی "هەروەها منیش- me too"، لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن تەرانا بورک دامەزراوە، دژی ئەو دەستدرێژییە سێکسیانەی دەکرێتە سەر ژنان لە تەواوی جیهاندا، بەڵام تا ئێستا ئەم کەمپەینە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا نییە.

  • ژنانی سومبولی کۆمەڵگای عەرەبی 

    ژنانی عەرەب سەرەڕای داخراوی کۆمەڵگەکەیان بەڵام بەردەوام لە هەوڵ و تێکۆشاندا بوون تا گۆرانکاری لە ئەقڵیەتی کۆمەڵگاکەیان بکەن و هەنگاوی گەورەتر بنێن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان، لەم ڕاپۆرتەدا باس لە ١٠ ژنی عەرەب یاخود بە ڕەچەڵەک عەرەب دەکەین کە توانیوویانە لە بوارە جیاوازەکاندا لە تێکۆشانەوە تا جوانی، زانست، وەرزش و هونەر ناویان بچێتە مێژووەوە.

  • بەرنامە خێرخوازییەکان کار لە شکۆی مرۆڤ دەکەن 

    دەزگا ڕاگەیاندنەکان و میدیا ئەلکترۆنییەکان بوونەتە جێگایەک بۆ لەناوبردنی شکۆی مرۆڤایەتی، لە ڕێگای پەخشکردنی بەرنامەکانی هاوکاری کردن و بەخشینەوە بە نابەرپرسیارانە، شکۆی مرۆڤ لەناو دەبەن و یاری بە هەستییان دەکەن، بەشێکیشیان لەپێناو کۆکردنەوەی بینەردا ئەمە دەکەن.

  • لە تورکیادا ٦٧٥٩ ژن لە ماوەی ١٨ ساڵدا کوژراون ...٣ 

    تاوانباران لەلایەنی دەسەڵاتداری و ئەو دۆخەشی کە هەیە پاڵپشتی دەکرێن، بکوژ لە دادگاکاندا پارێزگاری لە خۆیان دەکەن، سیاسەتەکانی ئاکەپە لە وڵاتدا چییە و چۆنە؟، پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئامەد ڕەمزیە تۆسون، بارودۆخ و هۆکارەکانی کۆمەڵکوژکردنی ژنان باس دەکات.

  • لە تورکیادا ٦٧٥٩ ژن لە ماوەی ١٨ ساڵدا کوژراون ...٢ 

    لە ماردین، ئیلح، سێرت و ڕەحا ژنان ئەو کێشانە دەهێننە سەر زمان کە لەو شارانەدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەقڵیەتی باوکسالاری نایەکسانی دەهێنێتە کایەوە، ژنانی شارە کوردییەکان هۆکارەکانی کۆمەڵکوژکردنی ژنان ڕوون دەکەنەوە.

  • لە تورکیادا ٦٧٥٩ ژن لە ماوەی ١٨ ساڵدا کوژراون ...١ 

    لە ماوەی ١٨ ساڵدا لە تورکیادا ٦٧٥٩ ژن کوژراون، تەنها لە مانگی ئازاری ئەمساڵیشدا ٢٧ ژن کوژراون، لەلایەن دەسەڵات و دادگاکانەوە دۆسیەی کوشتنی ژنان بە خۆکوژی تۆماردەکەن، پارێزەرێکیش دەڵێت زیادبوونی کوشتنەکان دەگەڕێتەوە بۆ کشانەوە لە پەیماننامەی ئەستەنبوڵ و داخستنی ڕێکخراوەکانی ژنان.

  • "تاکی ئێستا بۆ کەسێک دەگەڕێت تا کەمێک وزەی ئەرێنی پێبدات" 

    لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەر هەواڵێکی کوشتن یاخود خۆکوشتن، بەبێ‌ هیچ گرنگیدان بە دەروونی تاک و کۆمەڵگا ڕاگەیاندنەکان لەپێناو زۆرترین بینەر ڕووداوەکان بڵاو دەکەنەوە، بەڵام ئەم کارەی بەشێک لە دەزگاکان بووەتە جێی ڕەخنەی ڕاهێنەرانی دەروونی و باس لە لێکەوتە خراپییەکانی دەکەن.