ژیان
-
“دیکتاتۆرێک لە ناو دەبەن و دیکتاتۆرێکی دیکە دەهێننەوە"
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاو بۆ سەر گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە و کەژاڵ عەبدولقادر، دەڵێت: "ماوەی ١٣ ساڵە ژنان لە ڕۆژئاوا توندوتیژی جەنگیان بەرامبەر دەکرێت".
-
"بزووتنەوەی ژنانی فەڵەستینی پێیوایە گۆڕانکاری لە ئارادایە"
ژنانی چالاکوانانی فەڵەستینی سەرەڕای ئاستەنگەکان و بێدەنگی نێودەوڵەتی، بە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و باوەڕبوون بە گەڕانەوەی پشتیوانی عەرەب بۆ دۆزی دادپەروەرانەی خۆیان، بە ئیرادەوە بەردەوامن لە تێکۆشان.
-
"بە یەکبوونمان خاکەکەمان بەدەستدەهێنین"
شانۆکاران و ڕۆژنامەنووسانی باشوور، هاوشانی توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕن و ڕایانگەیاند، "کۆمەک و هاوکارییەکان یەکڕیزی گەلی کورد دەردەخات، بەمەش دەتوانین خاکەکەمان بپارێزین".
-
مامۆستایان و خوێندکاران لە ڕێگەی خۆپیشاندان داوای مافە ڕەواکانی خۆیان دەکەن
بەهۆی دواکەوتنی موچەی سێ مانگی موچەخۆران، لە شاری سلێمانی مامۆستایان و خوێندکاران ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن تا مافە سەرەتایەکانیان بۆ دابین دەکرێت، دەڵێن: کلیلی کردنەوەی خوێندنگەکان بە پێدانی موچەی مامۆستایان دەبێت.
-
ململانێکان لە سودان ڕێگرن لە چارەسەرکردنی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە
هەزاران کەس بەهۆی ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ئاوارەبوون، بەهۆی ئەو سەختییانەی کە لە ئەنجامی ململانێکانەوە دروست بووە، ناتواندرێت منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە ناوەندەکانی شێرپەنجە چارەسەر بکرێن.
-
لە قەڵەمی کۆچبەرێکەوە: لەسەر خاکی وڵاتەکەم سێ جار کۆچبەرم
ئێوارەیەکی تاریک و هەوراوی بەڕێکەوتین. دوو ڕۆژ لە ڕێگادا بووین، بەڵام وەک ئەوەی دوو ساڵ بووبێت، خەو، خواردن و خواردنەوە نەبوو. زۆر سەخت بوو، منداڵەکان لە سەرما نەخۆش کەوتن، لەبەر سەرما هەموو شتێک ڵاڵ ببوون.
-
"ڕژێمی تورک بە بەرچاوی هەمووانەوە کۆمەڵکوژی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدات"
چالاکوانان و بەشداربووانی هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان وتیان: ئەمە پرسێکی نەتەوەییە و پێویستە سنورەکان بە ڕووی کوردانی ڕۆژئاوادا بکرێتەوە.
-
چالاکوانانی کۆیە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆکاری توندوتیژی دژی ژنانە
چالاکوانانی ژن لە شاری کۆیە لە بارەی توندوتیژییەکانی سەر ژنانەوە ئاماژەیان بەوەدا، هۆکاری زیادبوونی توندوتیژییەکان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و پەروەردەی خێزان کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی توندوتیژی هەیە.
-
“سەرپەرشتیکردن” کولتوورێکی نەریتییە ڕێگری لە توانای ژنان دەکات بۆ دیاریکردنی چارەنووسیان
زۆرێک لە ژنان بە پێی کولتووری کۆمەڵایەتی، مافی بڕیاردانیان نییە سەبارەت بە ژیان و چارەنووسی خۆیان، ئەمەش وایکردووە مشتومڕێکی زۆر لە کۆمەڵگەی فێمینیستەکاندا لەسەر ئەو بابەتە دروست ببێت.
-
"پرسی ڕۆژئاوا پرسێکی نەتەوەییە و دەبێت هەمووان بەرپرسیار بین"
گەشە دارا، چالاکوانی سیاسی، پێیوایە کە پرسی ڕۆژئاوا پرسێکی نەتەوەییەو وتی: پێویستە کوردانی هەر سێ پارچەکەی تری کوردستان، بۆ ڕۆژئاوای کوردستان خۆیان بە بەرپرسیار بزانن و هەر جۆرێک لە هاوکارییان پێدەکرێت، پێشکەشی بکەن.
-
مامۆستای فەلسەفە: ژنۆلۆژی زانست و ڕێگای پاراستنی ژنە
فاتمە مەیدانی، مامۆستای فەلسەفەی تونسی دووپاتی کردەوە کە ژنۆلۆژی ڕاستی و بنەمایەکی مێژوویی هەیە، بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم مێژووە، جەوهەرو سروشتی ژن سەری هەڵداوە.
-
هاجەر کەمال: پێویستە ژنان لە ڕۆڵی خۆیان لە شەڕدا ئاگادار بکرێنەوە
هجەر کەمال، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان دووپاتیکردەوە کە بارودۆخی جەنگ کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک هەیە و مافە مرۆییەکانیان پێشێل دەکات، بەڵام ژنان ئەوانەن کە زۆرترین زیانیان پێدەگات، پێویستە ژنان لە ڕۆڵی خۆیان ئاگادار بکرێنەوە.
-
ئەژین عیماد: ئازایەتی ژنانی ڕۆژئاوا ئیلهاممان پێدەبەخشێت
ئەژین عیماد، چالاکوان و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، دەڵێت: ئێمە وەک ژنانی باشووری کوردستان لەگەڵ ژنانی ڕۆژئاوا دەوەستینەوە بۆ جیهانێکی دادپەروەرتر و یەکسانتر.
-
"ئەقڵیەتی پیاوسالاری متمانە بە پێگەی سەربازی ژنان ناکات"
عەمید ڕێزان ڕەشید فەرەج، وتی: بەرگریکردنی ژنان لە خاک لە شاخەوە تا ئێستە بەردەوامی هەیە، بەڵام کۆمەڵگەی پیاوسالاری بەردەوام ژنانی بە شیاوی پۆستێکی سەربازی سەیر نەکردووە.
-
برسێتی لە کەرتی غەززە وەک سزادانی بەکۆمەڵ
چالاکوان عەفاف مەهدی ئاماژەی بەوەکرد، برسێتی بووەتە ئامرازێک بۆ سزادانی بەکۆمەڵ، هیچ دەوڵەت و دامەزراوەیەکی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ هەنگاوی کاریگەریان نەناوە، ژنانی کەرتی غەززەش هەوڵدەدەن بە ڕێگە و شێوازی جۆراوجۆر پێداویستی خێزانەکانیان دابین بکەن.
-
تەهانی لە غەززە: خەونی منداڵەکانم بچووک بوو بەڵام ئێستا خەریکی کابوسێکن
تەهانی ئەلبودی خەڵکی فەلەستین کە لە ماڵەکەی خۆی ئاوارە بووە، بەم شێوەیە باسی ئەو دۆخە دەکات کە تێیدا دەژین و دەڵێت: خەونی منداڵەکانم بچووک بوو، بەڵام ئێستا لە کابوسێکدا دەژین.
-
ژنانی باشوور: "دەبێت ئەم هێرشانە بوەستێنرێن"
لە بەردەوامی هێرشەکانی چەتەکانی دەوكەتی تورکیا بۆ سەر سوریا و گەلی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژنانی باشووری کوردستان هاوسۆزی خۆیان نیشاندا و دەڵێین: پێویستە ئەم هێرشانە بوەستێنرێن.
-
ژنانی ڕانیە: بۆ ڕزگاربوون لە توندوتیژی هزری ڕێبەر ئۆجالان چارەسەرە
ژنانی چالاکوانی ڕانیە باس لە توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان دەکەن کە لەلایەن تاک و کۆمەڵگە و دەسەڵاتەوە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت و جەختیشیان کردەوە، کە خۆڕێکخستن و هۆشیاری ژنان بە هزری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگای ڕزگارییە لە توندوتیژی.
-
بەدرێژایی ساڵان، سووڕی ئاوارەبوون ژنانی حەلەبی گرتووەتەوە
ژنانی گوندەکانی حەلەب لە سووریا لە سووڕێکی بەردەوام و بێکۆتایی ئاوارەبووندا دەژین، لە ڕێگەی دابینکردنی سەلامەتی بۆ خێزانەکانیان لە ژینگەیەکی ناسەقامگیردا وەستاون، لەگەڵ ئەوەشدا هیوا بەردەوامە لە دڵیاندا بۆ ژیانێکی سەقامگیرتر.
-
"خەباتی هاوبەشی کۆمەڵگە ژنان دەگەیەنێت بە مافەکانیان"
چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان دەڵێن: چالاکییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان گرنگە، چونکە هێشتا توندوتیژییەکان بەردەوامییان هەیە.