ژیان
-

ژنانی ئاشووری کە لە دەستی داعش ڕزگار کران: هیچ جیاوازییەک لە نێوان داعش و دەوڵەتی تورکیادا نییە
ژنانی ئاشووری کە لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥ سەرەڕای تەمەنی بەرزیان لە لایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندرابوون، ڕایانگەیاند، هیچ جیاوازییەک لە نێوان داعش و دەوڵەتی تورکیادا نییە و داوایان کرد داعش و دەوڵەتی تورکیا بدرێنە دادگا.
-

تەنها یەک ڕۆژ بەس نیە بۆ زمانی دایک
ڕۆژی٢١ی شوبات ،هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ناسێنراوە و کوردیش خاوەنی زمان و کلتورو فەرهەنگی تایبەت بە خۆیەتی و ساڵانە چەندین چالاکی جۆر بەجۆر لەو بوارەدا ڕێک دەخرێت.
-

"پاراستنی بەنداوی تشرین ئەرکی هەموو کوردێکە"
شادیە بەکر، مامۆستای زانکۆ باس لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکات و دەڵێت: بەرگریکردنی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان لە بەنداوی تشرین ئەرک و بەرپرسیارێتی هەر تاکێکی کوردە.
-

لە گوندی دار تەفیە گەڕانەوەی لەقلەق بە چالاکی پیرۆزکرا
گوندی دار تەفیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە "گوندی لەقلەقەکان" ناسراوە، ساڵانە بە بۆنەی "ئاشتەوایی لەگەڵ سروشت" ئاهەنگی گەڕانەوەی لەقلەقەکان دەگێڕدرێت، ئەم چالاکییە هەم هۆشیاری لای خەڵک سەبارەت بە ژینگە دروست دەکات و هەم ئابووری گوندنشینەکان زیندوو دەکاتەوە
-

کارەساتی تەندروستی لە غەززە: ئاوەڕۆ و تەرمی ڕزیو
لە کەرتی غەززە شیبوونەوەی تەنەکان و ئاوەڕۆکان مەترسی لەسەر ژیانی هەموو مرۆڤەکان بەتایبەت منداڵان دروست دەکات، چارەسەرنەکردنی کێشەکانی ژێرخانی قەیرانەکان قووڵتر دەکاتەوە.
-

کەمپەینی "منداڵی سەلامەت"دەستپێشخەرییەکی تەکنەلۆژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی منداڵان
بزووتنەوەی "مالی"ی مەغریبی هەڵمەتێکی داهێنەرانەی دەستپێکردووە بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سێکسی دژی منداڵان لە ناوچەی باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
-

تەواوی بارگرانی بوومەلەرزەکە و ژیان لەسەر شانی ژنانە
ڕوکەن ئەسەن، پسپۆڕی دەروونناس ڕایگەیاند، لە دوو ساڵی دوای بوومەلەرزەکە، ژنان پێش ئەوەی بتوانن ماتەمینی بگێڕن، تەواوی بارگرانی ژیانیان لە ئەستۆ گرتووە، مرۆڤەکان بە تەنیا ماونەتەوە، ئەمەش زەبر و زەنگەکانیانی قووڵتر کردووەتەوە.
-

ژنان لە باشووری لوبنان: لە نێوان گەڕانەوە و لەناوچوون
لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان و گەڕانەوەی خەڵک بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، زۆرێک لە خێزانەکان ڕووبەڕووی واقیعێکی سەخت بوونەتەوە: ماڵی وێران، خەونی شکاو، بەڵام سەرەڕای ئەمەش هێشتا هیوای ژیانێکی ئارام و بەردەوامیان هەیە.
-

"لە چادری شکۆوە، شکۆ بۆ مامۆستایانی کوردستان دەگەڕێنیینەوە”
لە شاری سلێمانی ١٣ مامۆستا و فەرمانبەر بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتووە. مامۆستایەکی مانگرتوو دەڵێت: درێژە دەدەین بە چالاکییەکانمان تا مافی خۆمان و هاوڵاتیانی کوردستان دەستەبەر دەکەین.
-

داپیرەکان کە ڕەگ و ڕیشەی قووڵیان هەیە: ئێمە بوونمان هەیە و لێرەین
ژنانی بەتەمەنی دانیشتووی زرگان لەژێر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر داگیرکەران بەم شێوەیە دەربڕی: ئێمە بوونمان هەیە و هەمیشە لێرەین ولەسەر ئەم خاکە دەژین
-

ماڵی ژنان، پەناگەیەکی ئارام بۆ ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
ماڵی ژنان لە ڕێگەی گفتوگۆو کۆبوونەوە و پەروەردە بە گوێرەی یاساکان بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان و پاراستنی مافەکانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و نادادپەروەریی بەرامبەریان، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات.
-

"ئامانج لە زیندانی کردنی ژنانی ئازادیخواز لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیندانیکردنی فکرێکی ئازاد و کوردایەتییە"
نووسەر کنێر عەبدوڵا دەڵیت: ژنانی باشووری کوردستان لە ڕێگەی چالاکییەکانیان هاوخەمی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن، یەکبوونی ژنانی کورد بۆ ڕوبەڕووبونەوەی داگیرکەران ئازادی خاک بەدەستدەهێنێت.
-

کۆچبەرانی سەرێکانی: ڕۆژێک بە شەرەفەوە دەگەڕێینەوە شارەکەمان
ژنانی ئاوارەی دانیشتووی کامپی نەورۆز لە شاری دێرک لە باکووور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامن لە ژیانیان بۆ ئەوەی ڕۆژێک بگەڕێنەوە بۆ شاری سەرێکانی خۆیان کە لەژێر داگیرکاریدایە.
-

چیرۆکی تێکۆشان: لە خاوەن پێداویستی تایبەتەوە بۆ دروستکردنی کۆمەڵە
سوعاد ڕەشید ڕیزا، چاوەکانی نایبینن، وتی: ژنان نابێت لە چوارچێوەی ئەو سنوورانەی داندراون بمێننەوە و دەبێت ئەو زنجیرە کۆنەپەرستانە بشکێنن کە کۆمەڵگە بەسەریاندا دەسەپێنێت، پەیامێکیشی بۆ هەموو ئەو ژنانە نارد کە بەهۆی ئاستەنگەکانەوە بێدەسەڵات ماونەتەوە.
-

"تێکۆشانی پەخشان و وریشە پەیامی دیموکراسی بوونی تێدایە"
ڕۆژنامەنووس خەزنە نەبی دەڵێت: تێکۆشانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی تێکۆشانێکی کەسی نییە بەڵکو تێکۆشان بۆ تەواوی ژنان و ئازادیخوازانە، تێکۆشانێکە کە پەیامی دیموکراسی بوونی تێدایە.
-

لە دایکێکی غەززەییەوە بۆ کوڕەکەی: بمبورە شەڕ نەیهێشت تەنانەت ماڵئاوایی بکەم
نەهلا ئەلکیلانی خەڵکی غەززە، کە بە ئازاری نەتوانینی ماڵئاوایی لە کوڕەکەی ماوەتەوە، لەبەردەم وێنەی کوڕەکەیدا هاوار دەکات و دەڵێت: لە دوا ساتەکانتدا لەگەڵت نەبووم، نازانم گۆڕەکەت لەکوێیە، تەنانەت شەڕ نەیهێشت ماڵئاواییت لێبکەم.
-

ژنانی پەنابەری سودان لە کامپەکاندا ڕووبەڕووی سەختی دەبنەوە
خراپی دۆخی ژیانی ژنانی کۆچبەری سودان لە کامپەکاندا دەبێتە هۆی لەدەستدانی منداڵەکانیان و ڕووبەڕووی چەندین کارەسات و هەژاری دەبنەوە.
-

داوای دایکێک لە غەززەوە: ژیانی کۆرپەکانمان زیاتر مەخەنە مەترسییەوە
سەدا رەنتێسی،دایکێک لەغەززە دەربارەی ساتەکانی گیان لەدەستدانی کۆرپە تەمەن ٣٤ ڕۆژەکەی دەڵێت: من منداڵەکەمم گرت بەڵام هەناسەی نەدەدا، بە هەموو هێزمەوە هاوارم کرد، هەوڵمدا گوێم لە لێدانی دڵی بێت، بەڵام دڵی لێینەدەدا.
-

ئیرادەی ژنێک کە ڕادەستی عەقلییەتی پیاوسالاری نابێت
کورتە ژیانی ژنێک خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان کە خۆی ڕادەستی عەقلییەتی پیاوسالاری ناکات دەڵێت: حیجاب بابەتێکی زۆردارییە نییە، ئەمە بابەتێکە کە هەر ژنێک بە روانگەی خۆی دەتوانێت هەڵیبژێرێت.
-

"بەدەستهێنانی هۆشیاریی یەکێکە لە ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان"
ژنان لە توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، پەرتوک وەک سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ زانین و هۆشیاریی ژنان دەبینن و دەڵێن: پێویستە ژنان بخوێننەوە، بۆ ئەوەی ئاگاداری ماف و ئەرکەکانی خۆیان بن.