ژیان
-
"پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگەن"
بەشداربووانی بازنەکانی خوێندنەوەی پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەشەهبا لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتیان کردەوە کە بەشداریی بەکۆمەڵ لە خوێندنەوەدا بەشدارە لە فرەچەشنی بۆچوونەکان و گفتوگۆکان.
-
"لە کەرتی غەززە شوێنێکی سەلامەت نییە"
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، دانیشتوانی غەززە کە لە خوێندنگە و ناوەندەکانی داڵدەدان نیشتەجێ بوون، ڕایانگەیاند کە بەردەوام لە ترسی مردندا دەژین، هیچ شوێنێکی ئارامان نییە، هەروەها داوای چارەسەری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەن.
-
"پێویستە بە نووسین ڕێگری لە ناشرینکردنی ژنان بکرێت"
هاجەر کەمال، ڕۆژنامەنووسی پرسەکانی ژنان و ئەندامی دەستپێشخەریی "مؤنث سالم" کاریگەری جیاکاریی ڕەگەزی لەسەر کۆمەڵگە باسکرد و ڕایگەیاند کە نووسەران ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە و پێویستە ڕێگری لە بێڕێزیکردن بە ژنان بکەن.
-
"بەو ژن و پیاوانەی دژی تاڵیبان تێدەکۆشن سەربەرزین"
ژنانی ئەفغانستان لە سێیەمین ساڵیادی دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە قسەیان کردو تیشکیان خستەسەر ئەو فشارانە کە ٢٠ ساڵە لەسەریانەو ڕایانگەیاند: بەو ژن و پیاوانەی کە ئازایانە دژی تاڵیبان تێدەکۆشن سەربەرزین.
-
ئازار دەگۆڕێت بۆ هێز بەرەو ئازادی
توندوتیژی دژی ژنان یەکێکە لە پێشێلکارییە هەرە دیار و بەربڵاوەکانی مافی مرۆڤ لە جیهاندا، ئەمەش بەهۆی ئامڕازە لاوازەکانی پاراستن و ڕێوشوێنە یاساییە ناتەواوەکانەوە ڕوو دەدات.
-
ماددە هۆشبەرەکان مۆتەکەی ژیانی گەنجانن
هەرچەندە لە ئێستادا هەڵمەتی هۆشیاری دەربارەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان هەیە، بەڵام بەکارهێنانی گەنجان تا دێت زیاد دەکات، بەم جۆرەش دۆخی گەنجان لەوپەڕی خراپیدایە و لایەنی پەیوەندیدار بۆ ڕێگریکردن هەوڵی پێویست نادات.
-
برینێک کە چاوەڕێی ساڕێژبوونە: کۆمەڵکوژی تل عوزێر و سیبا شێخ خدر
شەمێ ڕەمۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ کە ١٧ ساڵ لەمەوبەر شایەتحاڵی کۆمەڵکوژی تل عوزێرو سیبا شێخ خدر بووە، ڕایگەیاند،تەنانەت ئەو کاتەش پێشمەرگەی پەدەکە هۆکاری کۆمەڵکوژییەکە بووە.
-
چیرۆکی نور چیرۆکی سەرکەوتنی ژنێکی گەنجە کە بینایی لەدەستدا
سەرەڕای ئەوەی لە تەمەنێکی بچووکدا بینایی لەدەست دەدات، بەڵام نور حەمادی ئیبراهیم توانی بچێتە بواری ڕاگەیاندن و بەرنامەیەک پێشکەش بکات کە خۆی ئامادە و پێشکەشکاری بوو.
-
"هەموواری یاساکە کۆمەڵگە بەرەو داڕووخان دەبات"
ژنانی بەشداربووی کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە بەغدا باس لەوە دەکەن، تا ئێستا قسەکان لەسەر وەستاندنی توندوتیژی دژی ژنان لە قسەدا ماونەتەوە و کاری پێویست نەکراوە.
-
"بژی هاودەنگی ژنانی جیهان؛ نەخێر بۆ لەسێدارەدان"
سەبارەت بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی، یەڵدا ئەحمەد دەڵێت: ڕژێمی ئیسلامی ئێران ترسێکی زۆری هەیە لە هۆشیاری خەڵک، بە تایبەتی ژنان و بە هەموو شێوەیەک هەر جۆرە دەنگێک کە لە بەردەمیان بەرز بکرێتەوە، سەرکوتی دەکات.
-
شەڕڤانان: دەبینە قەڵغان بۆ پاراستنی مەنبج لە هەر هێرشێک
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی ئازادکردنی مەنبج، داگیرکەری تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر گوندەکان چڕتر کردەوە، شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبجیش بەڵێن دەدەن ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیان هێنابوو بیپارێزن و ڕووبەڕووی هەموو هێرشێک بۆ سەر خاکەکەیان ببنەوە.
-
بەشێک لە جەستەی خۆی بۆ بوونی گەلەکەی بەخشی
دیجلە تربەسپی شەڕڤانێکی یەپەژەیە و لە سەرەتای شۆڕشەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان شەڕی داعش و هەموو چەتەکانی کردووە، دیجلە لەلایەن تورکیاوە کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا هەردوو قاچی بڕدرا، سەرەڕای ئەوەش لە پێناو دۆزی گەلەکەیدا بەردەوامە لە تێکۆشان.
-
"سیستمی سەرمایەداری جوانکاری بۆ بەرژەوەندی ئابووری بەکاردەهێنێت"
شاتوو محەمەد، ڕۆژنامەنووس باسی لە سیستمی سەرمایەداری کرد، کە نەشتەرگەری جوانکاری بۆ بەکاڵاکردن و ناهۆشیارکردنی ژنان بەکاردەهێنێت و وتیشی: تاکە خاڵ بۆ دەربازبوون لەو دۆخە هۆشیاری بەهێزی ژنانە، کە دەبێت خودی خۆیان بناسن و خۆیان بەڕێوەببەن.
-
"هەروەک دوێنێ لە خەباتی ژنان پێکەوە دەبین"
دەلیلە مەحفوز، ڕێکخەری نێودەوڵەتیی ڕێکخراوی یەکسانی، ڕایگەیاند: لە تونس، ئێران، کوردستان و بە گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بەرامبەر فشارەکانی هێزە دەسەڵاتدارەکان وەک دوێنێ و لە خەباتی ژنان پێکەوە دەبین.
-
فاتمە محەمەد لەلایەن داعشەوە دەستگیرکرا بەڵام بەردەوام بوو لە تێکۆشان
فاتمە محەمەد لەگەڵ کۆمەڵێک ژن کاریان کرد بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵگە لە مەنبجی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەروەها ئەنجومەنێکیان پێکهێنا کە ناویان لێنا "ماڵی گەل"، کە بەرپرسیار بوو لە چارەسەرکردنی کێشەکانی گەل و پاراستنیان.
-
ژنێکی ئاوارە سەرەڕای بارودۆخی سەخت کاری دروومان دەکات
لەژێر چادرێکی بچوک لە کامپی تل سەمین بۆ ئاوارەکان، ڕەغدا عەبدولحسێن توانی بە ئامێری دروومان و بە هەوڵ و ئیرادە لە هەموو بارودۆخێک پاڵپشتی خێزانەکەی بکات و بیسەلمێنێت کە ژنان بەهێز و بەتوانان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو سەختییەکان.
-
"تاڵیبان هەوڵدەدات بمانترسێنێت بۆ ئەوەی دەستبەرداری خوێندن بین"
فاتمە سەرواری، خوێندکاری زانکۆیە و لە کەرتی تەندروستی کار دەکات و دەخوێنێت، دەڵێت "ئەگەر ئێمەی ژنان دەست لەناو دەست بین و بەرخۆدانی بەردەوام و چاونەترسیمان هەبێت، تاڵیبان شکست دەهێنێت".
-
"کوشتنی ژنان لە ژێر ناوی شەرەف بەردەوام لە زیادبووندایە"
ڕێزان شێخ دلێر ڕوونیکردەوە هۆکارەکانی گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان بەردەوام لە زیادبوندایە، لە ئێستادا کوشتنەکان بە چەندین ڕێگەی نوێ ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بووەتە هۆکاری ئاڵۆزی کەیسەکانی ژنان لە دادگاکاندا.
-
نەفس داود لە ئەفغانستانەوە: خەباتی ئێمە هەرگیز کۆتایی نایەت
نەفس داود لە ئەفغانستان کاردانەوەی بەرامبەر بە ئەقڵیەتی تاڵیبان کە دوژمنی ژنانە نیشان دا و وتی: خەباتی ئێمە هەرگیز کۆتایی نایەت، سەختییەکەی هەرچییەک بێت، مافەکانمان وەردەگرین.
-
یەکسانی ڕەگەزی لەو شتانەدا نییە کە ژنان لە ئیدلب فێری منداڵەکانیان دەکەن
مەها تویل، ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی دووپاتی کردەوە کە جیاکاری لە نێوان ڕەگەزەکان دەکرێت، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنان جێدەهێڵێت، ئەم جیاکاریەش لە ئەنجامی ئەقڵیەتی پیاو سالارییەوە دروست دەبێت.