زۆرینەی کەیسی توندوتیژییە خێزانییەکان لە ئینگلتەرا و وێڵز پشتگوێ دەخرێن
بەپێی ئاماری ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پۆلیسی نیشتمانی، لە کۆیی توندوتیژییە خێزانییەکانی پێنج ساڵی ڕابردوو کە لە ئینگلتەراو وێڵز ڕوویانداوە، تەنها ٣٪ـی ڕووداوەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوە و دۆسییەیان بۆ کراوەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئاماری ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پۆلیسی نیشتمانی، لە کۆیی توندوتیژییە خێزانییەکانی پێنج ساڵی کۆتایی کە لە ئینگلتەرا و وێڵز ڕوویانداوە، تەنها ٣٪ـی ڕووداوەکانی توندوتیژی خێزانی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و دۆسییەیان بۆ کراوەتەوە.
لە داتاکاندا ئاشکرا کراوە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٥، لەکۆی ٥٥٣ کەس کە لەو ڕووداوانەی گومانی توندوتیژی خێزانی لەسەرە، گیانیان لەدەستدوە، تەنها ١٧ لەو کەیسانە دوای مردنیان دۆسییەی دادگایان بۆ کراوەتەوە.
ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن، بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک، ئەو کەسانەی کێشەی توندوتیژی خێزانیان هەیە، ئەگەری خۆکوشتنیان زیاترە.
هەروەها لەو لێکۆڵینەوانەی، کە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەنجامیانداوە دەریدەخەن، هاوژینی ئەو ژنانەی، کە دوای توندوتیژی خێزانی درێژخایەن خۆیان دەکوژن، زۆرجار لەلایەن پۆلیسەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا ناکرێت.
دەسەڵاتداران باس لەوە دەکەن لە زۆر حاڵەتدا لێکۆڵینەوە لە تۆمەتباران ناکرێت یان فایلەکانیان بەبێ پاساو مردنی قوربانییەکان، دادەخرێن دوای.
لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە چالاکوانان داوا دەکەن "هۆکاری خۆکوشتنی کەسێک لە ڕێگەی توندوتیژی خێزانییەوە" وەک تاوانێکی سەربەخۆ، لە یاساکەدا جێگیر بکرێت. هەروەها دەسەڵاتداران تیشک دەخەنە سەر پێویستی بەپەلە بۆ جێبەجێکردنی کاریگەرتری یاساکانی ئێستا و باشترکردنی کوالێتی لێکۆڵینەوەکان.