ژنێک دەبێتە سکرتێری گشتی ناتۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٢
بۆ یەکەم جار لە مێژووی ناتۆدا ژنێک بە سکرتێری گشتی هەڵدەبژێردرێت.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕۆژنامەی ئێل پاس، بۆ یەکەمجار لە مێژووی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی-ناتۆدا بڕیاری داوە ژنێک وەک سکرتێری گشتی ناتۆ لە ساڵی ٢٠٢٢ هەڵدەبژێردرێت.
هەروەها هەریەک لە تێرێزا مای، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا، فێدریکا مۆگرین، بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، سەرۆکی پێشووی لیتوانیا و سەرۆکی پێشووی ئیستۆنیا لە کێبڕکێی وەرگتنی پۆستی سکرتێری گشتی ناتۆ دان لە هەڵبژاردندا.
ت.پ