جیهان لە ئاست کۆمەڵکوژی ئەفغانستان بیدەنگە

دەستکەوتەکانی ٢٠ ساڵی هێزە ئیمپریالیزییەکەی تاڵیبان، ئەفغانستانی خستە ئازارێکی گەورەوە، دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنان و منداڵان و پیاوانیش کۆمەڵکوژ دەکەن.

 

سارا ئورمیە

ناوەندی هەواڵ- لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا بەهێزبوونی تاڵیبان و کۆمەڵکوژی گەلێکی بێ پاراستن، هەواڵەکانی لەسەر تاڵیبان بڵاودەبێتەوە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە مافەکانی مرۆڤ بەتەواوی پێشێلدەکرێن، ژن و منداڵ دیل دەکرێن و شارەکە کەوتووەتە ژێر دەستیان، ئاژانسەکانی ژنانیش هەوڵ دەدەن ئازارەکانی گەلی ئەفغانستان نیشانبدەن.

 

بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە دۆخی ئەفغانستان، ئاژانسی ژنها پەیوەندی بە چالاکوانێکی مافی مرۆڤ بە ناوی مەحمودە ئەفغان، کرد.

 

مەحمودە ئەفغان لەبارەی هاوپەیمانی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان کە بە نهێنی کراوە وتی: ئەم بابەتە ئاشکرا بوو بۆ گەلی ئەفغانستان، چونکە دەیانەوێت بە ڕێگەی تاڵیبان بگەنە سەرچاوەکانی گاز کە لە ناوەڕاستی ئاسیا و لەم وڵاتەدایە، دیارە کە هیچ ئاستەنگییەک لەلایەن ئەمریکاوە نەخرایە بەردەم تاڵیبان، ئەمریکا لەم کاتەدا سێ هەزار سەربازی ناردە کابول بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تاڵیبان، تا بتوانێت بەشێوەیەکی ئەمنی سەفارەت و ئەندامەکانی ڕزگار بکات، واتە ئەمەی تەنها بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەسەڵات و دروستکردنی دەوڵەتی کاتی تاڵیبان ناردووە.

 

تاڵیبان هەموو مافەکانی ژنان پێشێلدەکات

مەحمودە سەبارەت بە دۆخی ژنان دەڵێت: بەداخەوە، دۆخی زۆر دڵتەزێن بۆ ژنان هەیە، چونکە تاڵیبان ٢٥ ساڵ پێش ئێستا فەرمانڕەوای ئەفغانستان بوون، پێشینەیەکیان لە بەڕێوەبردنی دەسەڵات هەیە  کە خەڵکی ئەفغانستان و ژنان دەیزانن دەربارەی ئەو هێزە ڕەشە، چونکە ئەوان هیچ مافێکیان بە ژنان نەداوەوە مافی نیوە خوێندنیش لێدەستێننەوە.

 

ئەو چالاکوانە ئاماژەی بەوەدا کە لە ئاستی ڕێکخستنی نێونەتەوەیی و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو بە بەیاننامەیەک داوای ئاسایشیان بۆ خەڵکی ئەفغانستان کرد، بێگومان هیچ ئاسایشێک بۆ خەڵک نییە بە هەبوونی ئەو هێزە تاریکپەرستە، تەنها هەندێک هاوڵاتی و چالاکوانان ناڕەزایەتییان دژی تاڵیبان دەربڕی و چالاکییان ئەنجامدا، هێزە نێودەوڵەتییەکانیش بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان گرنگی نادەنە دۆخی ژنان، منداڵان و وڵات کە تێی کەوتووە و بێدەنگییان هەڵبژاردووە.

 

مەحمودەی چالاکوان دەربارەی ئەو چالاکییانەی لە وڵاتی بەرلین و وڵاتانی دیکە بۆ ئەفغانستان بەڕێوەبران وتی: "ئەو رێپێوانەی کە ڕۆژی هەینی لە دژی کوشتن و تاوانەکانی تاڵیبان و دەستێوەردانی وڵاتانی بیانی وەک ئێران و پاکستان کە دوو دراوسێی خراپن بۆ ئەفغانستان ڕێکمان خست، لە ٤٠ ساڵی ڕابردووشدا ڕۆڵیان هەبووە لە بنبڕکردنی ڕادیکاڵیزم و تیرۆریزمدا.

 

ت.پ