خۆپیشاندانەکان دژی تاڵیبان بەردەوامە

هاوڵاتیانی ئەفغانستان لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا دژ بە هێرشەکانی تاڵیبان بۆ سەر ئەفغانستان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان بەردەوامن و داوا دەکەن کە هەوڵی وەستاندنی هێرشە دڕندانەکانی تاڵیبان بدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

خۆپیشاندان دژی هێرش و پەلامارەکانی چەتەکانی تاڵیبان بەردەوامە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوڵاتیانی بە ڕەگەز ئەفغانی و ئازادیخوازان و بەتایبەتی ژنان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکیان دژی کوشتارەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان و سەرکوت و تاوان و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان ڕێکخست.

 

دوێنێش ژمارەیەک لە کۆچبەران لە شاری تۆرنتۆی وڵاتی کەنەدا و ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی ئەفغانی دانیشتووی تاران لە ئێران لەبەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، تا فشار دروست بکەن و کۆتایی بەو توندوتیژییانە بهێنن کە لەلایەن تاڵیبانەوە دەکرێتە سەر ئەفغانستان و نائارامی و ناسەقامگیری  لێکەوتووەتەوە.

 

دیمەنی خۆپیشاندانی پەنابەرانی ئەفغانستان لە تاران:

ت.پ