ژنانی باشووری کوردستان: پرسی ئاشتی و نەورۆزی ٢٧٢٥ی کورد هەڵهاتنی خۆری کوردە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
لە دێر زەەمانەوە کورد لە ٢٠ی ئاداری هەموو ساڵێک، مەشخەڵی ئازادی دادەگیرسێنن، نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵەکانی دیکە، لەگەڵ پرسی ئاشتیدا یاد کرایەوە.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ کردنەوەی یادیی نەورۆز لە لایەن گەلی کوردەوە مێژوویەکی دێرینی هەیە، لە تەواوی پارچەکانی کوردستان گەلی کورد لە ٢٠-٢١ ئاداری هەموو ساڵێک بە هەڵگرتنی مەشخەڵی ئاگر، جەژنی نەورۆزی کورد پیرۆزدەکرێت،هاوڵاتیان و ژنان و منداڵان لە ناویاندا بە جلوبەرگی ئاڵ و واڵای کوردەوارییەوە بەشداری ئاهەنگەکان و مەڕاسیمەکانی نەورۆز دەکەن، لە تەواوی شارە کوردنشینەکان هاوڵاتیان سەردانی کردنەوەی ئاگری نەورۆز دەکەن، ئەمساڵ نەورۆزی ٢٧٢٥ی کوردی جیاواز لە ساڵەکانی دیکە یاد دەکرێتەوە، ساڵی ٢٠٢٥ بۆ نەتەوەی کورد ساڵێکی پڕ مێژووی بوو، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کورد بە چەندین خەباتی سیاسیی و چەکداریدا و مەدەنیدا گوزەریان کرد، لە ناویاندا بەرخۆدانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەبوونی پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دەبێتە هۆکار بۆ چونە ناو نەورۆزێکی پرشنگدار بۆ گەلی کورد.
" پرسی ئاشتی و هاتنی نەورۆز گرێدراوی یەکدین "
تانیا عەبدولقادر، مامۆستا ئاماژەی بەوەکرد، گرنگی جەژنی نەورۆز بۆ هەموو کوردێک دەبیندرێت، هەبوونی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ مێژوویەکی گرنگ دەدات بە کورد، وتی: نەورۆز جەژنێکی کۆنی کوردە لە تەواوی شارەکانی کوردستان یادی دەکرێتەوە، پرسی ئاستی لە وەرزی بەهار و هاتنی جەژنی نەورۆز گرێدراوی یەکدین، گەلی کورد لە لە هەر چوارپارچەی کوردستاندا لە دێر زەمانەوە ئاشتیخوازن، بەردەوام هیوا و هەڵیان بۆ ئاشتیخوازی و پێکەوەیی داوە، پێشنیاری پرسی ئاشتی لە لایەن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە بە هەموو جیهانی ڕاگەیاند کە کورد ئاشتی خوازە، هەموو گەلی کورد بە یەک دڵ چاوەڕێی ئاشتی و پێکەوەی و هەبوونی کورد ڕوو لە هەڵهاتنی کورد دەکات، مانگی ئادار بۆ گەلی کورد چەندین قڕکردن و ئاوارەبوون و جینۆساید کردنی کوردی تێدایە، بەڵام هاتنی ٢٠ی ئادار دەری دەخات کە گەلی کورد چەندێک بە هێز و بە ئیرادەیە بەرامبەر بە داگیرکەران، بەشداری کردنی کورد لەم بۆنانەدا ئەرکیکی نەتەوایەتییە.
" پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەورۆزدا هیوای هەموو کوردێکە"
ساکار عەبدولستار شارباژێڕی، ئەندامی لیژنەی کەلەپوور و ئەندامی لیژنەی ڕێکخستنی نەورۆزی ٢٧٢٥ی کوردی، ئاماژەی بەوەکرد، هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ساڵانە لە ٢٠ی ئاداردا یادی پیرەمێردی نەمر لە گردی مامەیارەی شاری سلێمانی بەرز ڕادەگرن وتی: هاوڵاتیانی شاری سلێمانی سەرەڕای هەبوونی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و نالەباری کەشوهەوای ناوچەکە سەردانی کردنەوەی ئاگری نەورۆز دەکەن، سەرەڕای کەمی هاوڵاتیان بەهۆی مانگی ڕەمەززانی پیرۆزەوە بەڵام تا ئاستێکی باس سەردانی کەران سەردان دەکەن، هەروەها لەگەڵ هەبوونی نەورۆزی ئەمساڵدا پرسی ئاشتی و پێکەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدی دەکرێت، کە جێگەی دڵ خۆشی هەرچوارپارچەی کوردستانە، تەواوی کورد گەشبینی لە هەبوونی پرسی ئاشتیدا بەدی دەکات، ئیمەی کورد چاوەڕوانی لە پرسی ئاشتی بۆ نەورۆزی ئەمساڵ پێکەوەی و ئاشتی دەڕوانێت.
" جەژنی نەورۆز ناسنامەی هەموو تاکێکی کوردە "
نەمام ئەحمەد، خاوەنکار ئەوەیخستەڕوو هەبوونی نەورۆز یادێکی کۆنی کوردە، لە هەرچوارپارچەی کوردستان یادی دەکرێتەوە وتیشی: نەورۆز لە دێر زەمانەوە یادی دەکرێتەوە، پێویستە ئێمەی کورد بۆ مانەوەی کولتووری کورد یادی نەورۆز بەرز ڕابگرین، یادی نەورۆز تەنها بە شارە کوردییەکانەوە نەوەستاوە، لە ئێستادا لە وڵاتانی وەک ئەوروپا یادی نەورۆز لە لایەن کوردەکانەوە ئەنجام دەدرێت، ئەوە دەگەیەنێت ئێمەی کورد نەورۆز ناسنامەمانە، ئێمە دەبێت ئەو ناسنامەیە بە تەواوی جیهان بگەیەنین، نەوەی داهاتووی گەلەکەمان بەرپرسیار بکەین لە یادکردنەوەی نەورۆز.