نێتۆمبۆ ناندی ندایتوا وەک یەكەمین سەرۆكی ژنی نامیبیا دەستبەكاربوو

نێتۆمبۆ ناندی ندایتوا وەک یەكەمین سەرۆكی ژنی نامیبیا سوێندی یاسایی خوارد.

ناوەندی هەواڵ 

 

نێتۆمبۆ ناندی ندایتوا یەكەمین سەرۆكی ژنی نامیبیا سوێندی یاسایی خوارد و بەڵێنی دا گەشە بە ئابووری وڵاتەكەی بدات و بەرەنگاریی بێكاری ببێتەوە.نێتۆمبۆ ناندی-ندایتوا تەمەن 72 ساڵ، ناsناوی ئێن ئێن ئێنی لێنراوە، ڕۆژی هەینی وەك یەكەم ژنە سەرۆكی وڵاتی نامیبیا لە باشووری ئەفریكا سوێندی یاسایی خوارد.

پارتەكەی سواپۆ كە زیاتر لە سێ دەیە حوكمڕانی وڵاتەكەی كردووە بە نزیكەی سێ‌ ملیۆن كەس، لە هەردوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی لە مانگی نۆڤەمبەری رابردوودا سەركەوتنی بەدەستهێنا.

 ناندی-ندایتوا كە پێشتر وەك جێگری سەرۆك بووە، سەدا 58 ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.