"نوژیان ڕاستی و جوانی بوو"
ڕۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان ڕۆژی ٣ی ئاداری ٢٠١٧ لە هێرشی چەتەکانی ڕۆژی سەر بە پەدەکە بە سەختی بریندار بوو و دوای چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، نوژیان لە شەنگال ڕەنجی زۆری داوە و تا ئەمڕۆش شوێنەواری دیارە.

نوژین ئێزدی
شەنگال-تەڤگەری ژنانی ئێزدی لە شەنگال دوای فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ دامەزرا، شەهید نوژیان ئەرهان کەسێکی زەحمەتکێش و خاوەنی میراسێکی بەنرخ بوو، گەنجانی پەروەردە کرد و ئامادەی کرد بۆ ئەوەی بتوانن ژنانی ئێزدی ڕۆژنامەنووس بن، هەروەها ئازار و ناخۆشی و شادی و هیوای ژنانی ئێزدی دەرببڕن، ڕۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان ڕۆژی ٣ی ئاداری ٢٠١٧ لە هێرشی چەتەکانی ڕۆژی سەر بە پەدەکە لە سەر ڕێگای نێوان سنونێ و خانەسۆر بریندار بوو و دوای ١٩ ڕۆژ گیانی لەدەستدا.
دوای ئەو فەرمانە، نوژیان ئەرهان ڕووی لە خاکی پیرۆزی ئێزدیخان کرد بۆ ئەوەی ڕاستی لە تاریکیدا نەمێنێتەوە، پێنووس و کامێراکەی بەکارهێنا بۆ ئەوەی ئازار و مەینەتیەکانی ژنانی شەنگال نیشان بدات، نوژیان جێگەی خۆی لە دڵی هەموو شەنگالییەکدا کردووەتەوە، هەوڵێکی گەورە بوو، کە شوێنەواری تا ئەمڕۆش دیارە، لە پێناو پەروەردەکردنی گەنجان، پەروەردەی پیشەیی بۆ دابین کردوونم ئەمڕۆ لە سایەی کارەکانی نوژیان، ناوەندی ڕاگەیاندنی ژنانی شەنگال دامەزرا و دەیان ژنی گەنجیش لەوێ کار دەکەن.
"لەسەر هێڵی نوژیان دەبین"
ڕۆژنامەنووس ڕۆژین حەبابی باسی لە کارەکانی نوژیان کرد و ڕایگەیاند کە تا کۆتایی بەردەوام دەبێت لە کار و هەوڵەکانی لەسەر هێڵی نوژیان و وتی: لە کەسایەتی نوژیاندا هەموو شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد بەبیردێنمەوە، هەموو ساڵێک بە مەراسیمێک یادی شەهید نوژیان دەکەینەوە، لەگەڵ منداڵان منداڵ بوو، لەگەڵ گەورەکاندا گەورە بوو، لە هەموو ساتەکانی شەڕدا خەباتکار بوو لە شەنگال و هەموو ئەرکەکانی جێبەجێ کرد، بەڵام بە خیانەتێکی گەورە کوژرا، لەبەر ئەوەی دەنگ و ڕەنگی شەنگال و کۆمەڵگەی ئێزدی بوو، ئێمەش وەک ژنی ڕۆژنامەنووس، هەروەها کار لەسەر هێڵی نوژیان دەکەین، بۆ هەر شەهیدێک کە دەیدەین، دەیان لە شوێنی ئەوان دادەنێین، هێزمان لە شەهیدەکانمانەوە وەردەگرین.
"کامێراکەمان هەمیشە لە دەستماندا دەبێت"
ڕۆژین حەبابی لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە ڕاستییەکان لە تاریکیدا جێناهێڵن و ئامانجەکانی نوژیان بەدی دێنن و وتی: نابێت ڕۆژنامەنووسان بکرێتە ئامانج، بەڵام لە شەنگال کرانە ئامانج، هەرچەند ڕووبەڕووی هێرشێک ببینەوە، لە دۆزی خۆمان پاشەکشە ناکەین و هەمیشە دەنگی ڕاستی دەبین، ئامانجی سەرەکیمان ئاشکراکردنی ڕاستییەکانە بۆ کۆمەڵگاکەمان، ئەرکی ئێمە ڕاپۆرتکردنی ڕاستییەکانە، نوژیان لە دڵماندایە، هەمیشە کامێرامان لە دەستدایە، شوێن ڕاستییەکان دەکەوین و خەونەکانی نوژیان دەهێنینە دی، پێش فەرمانەکە هیچ ڕاگەیاندنێک نەبووە، بەتایبەتی بۆ ژنان، ئەمڕۆ لە شەنگال ڕاگەیاندنێکی ژنان هەیە، ئەمەش لە سایەی شەهیدان و ساڵانێک ماندووبوون بونیاد نراوە. کاتێک بینیم ژنە ڕۆژنامەنووسەکان دەکرێنە ئامانج، وتم دەبێت دەنگی ڕاستی بم، کامێراکەم هەڵگرت، جارێکی دیکەش بەڵێنەکەمان دووپات دەکەینەوە و دەڵێین هێزمان لە شەهیدەکانمانەوە سەرچاوە دەگرێت.
"نوژیان نیشتمانپەروەر بوو و گرنگی بە پاراستنی ژنان دەدا"
کنێ خدر، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی سەردەشت سەبارەت بە کەسایەتی شەهید نوژیان و تێکۆشانی لە شەنگال قسەی بۆ کردین و وتی: لە کەسایەتی شەهید نوژیان هەموو شەهیدانمان لەبیرە، شەهید نوژیان ژنێکی نیشتمانپەروەر بوو کە گرنگی بە پاراستنی ژنان دەدا، یەکێک لەو ژنانەی کە وەڵامی هاواری کۆمەڵگەی ئێزدی دایەوە، هەستی بە ئازاری کردن و بارگرانییانی هەڵگرت نوژیان بوو، ئازاری ژنانی ئێزدی و دەنگی ئەوانی گەیاندە جیهان، تا کۆتایی ڕاستی هەمووانی ئاشکرا کرد و لە ساڵی ٢٠١٧ شەڕێک ڕوویدا و لەو کاتەدا شەهید نوژیان کرایە ئامانج، چونکە ئەو کارەکانی دوژمنی ئاشکرا کرد و نەیشاردەوە، شەهید نوژیان بۆ ماوەی ١٩ ڕۆژ لە نەخۆشخانە بریندار بوو دواتر شەهید بوو.
"نوژییان ڕاستی بوو"
کنێ خدر لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە نوژیان جوانی و خۆشەویستی خۆی لە دڵی هەموو ژن و ماڵێکی شەنگالدا خوڵقاندووە و وتی: شەهید نوژیان ژنێکی زۆر جوان و دڵسۆزو بەرخۆدێر بوو، گیانی خۆی لە پێناو شەنگالدا بەخت کرد، بە چەند ڕۆژێکیش باسی بکەین کەمە، ناتوانین پێناسەی کەسایەتی و کارەکانی بکەین، ژنێکی دڵسۆز و ماندوونەناس بوو، شەهید نوژیان هەموو بەردێکی شەنگالی دەناسی، لە هەموو کۆڵان و کوچەیەکی شەنگالدا گەشتی دەکرد و کاری دەکرد، خۆشەویستی خۆی ڕشتە دڵی هەمووان و جێپەنجەی خۆی لەسەر هەموو ماڵێک بەجێهێشت، هەمیشە دەیوت دوژمن سەرناکەوێت، کاتێک دەیانوت خیانەتکاران دێنە شەنگال، ئەو دەیوت دایە تا ئێمە بوونمان هەبێت، ئەو جۆرە کەسانە نایەن بۆ ئەم خاکە، هەمیشە ژنانمان پەروەردە دەکرد بۆ ئەوەی خۆیان ڕێکبخەن و بەهێز بن، نوژیان دەنگی ڕاستی بوو، شەهید نوژیان و هەموو شەهیدانمان لەبیرە و بەڵێنەکەمان دووپات دەکەینەوە.