ڕۆژێک و هەستەکانی سەرەتایەکی نوێ...

لە بەهارێکەوە کە وەرزی هیوایە؛ پەیامی دوورگەیەکی دوور بای مانگی ئادار هیوای قووڵی لەگەڵ خۆیدا هێنا, ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کە ‌هیواکان بەدی بهێنرێن، لاپەڕەیەکی نوێ بۆ میللەتێک بکرێتەوە کە چەندین سەدە چەوساوەتەوە بەڵام ٤٠ ساڵە بە شۆڕشەکەی قارەمانتی ئەو سەر

دیلان ئادار

 

ئامەد- لە ڕۆژێکی سەرەتای بەهاردا، کە بەرەو ناوچەی ئاهەنگگێڕان بۆ ئاهەنگی ٨ی ئادار دەڕۆیشتم، هەستم دەکرد وەک ساڵانی ڕابردوو نییە، هەستێکی جیاواز لە دڵمدا سەریهەڵدا، بە ڕوانگەیەکی نوێوە سەیری دەوروبەرمم دەکرد، دیمەنەکان، دروشمەکان، دەربڕینەکانی سەر ڕووخساری خەڵک گۆڕابوون، پێکەنین و هیوا لەسەر ڕوخساری ژنان لە هەموو تەمەنێکدا بوو، منداڵان جلوبەرگی نەتەوەییان لەبەردابوو، لە نێرگز و پەپوولە دەچوون. هەزاران ژن و پیاو و منداڵ بە هیوا و چاوەڕوانییەکی نوێ پێکەوە ئاهەنگی ٨ی ئاداری ٢٠٢٥یان گێڕا و دروشمی چەند گەنجێک کە بە پانکارتەوە دەڕۆیشتن مەیدانەکەیان هەژاند.

 

ساڵانێکە هەزاران کەس لە مەیدانی وێستگەی ئامەد بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان لە ٨ی ئاداردا کۆبوونەتەوە، ئەو ناوچەیەی کە چوارڕیانە واتە دەکەوێتە نێوان چوار جادە و کاتێک سەیری دەکەیت لە فڕۆکە دەچێت. لایەکی بەرەو جادەی خارپێت و لایەک بەرەو جادەی ماردین و لایەک بەرەو دەروازەی ڕەحا، یان سوور و لایەک بەرەو ناوچەی ڕێزان. ڕێزان و سوور دەبنە باڵی گۆڕەپانی وێستگە و کۆمەڵێک کەس لە هەردوو لاوە بەرەو شوێنی کات بەسەربردن دەڕۆن و چەند کاتژمێرێکی خۆش بە سڵاوکردن و قسەکردن لەگەڵ یەکتر بەسەر دەبەن.

 

کاتێک پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە، وەک ئەوە وابوو هەوای فێنک و ساردی وشە و دەستەواژەکان کە مرۆڤی گواستەوە بۆ ناو مێژوو، و لە مێژووەوە، پەیامی بۆ ئەمڕۆ هێنابێت، لەو ڕستانەی کە بە شیکاری قووڵ و پڕ نهێنی پێناسەی ژنیان دەکرد، کاتێک باس لە قۆناغە مێژووییەکان دەکرا، وا دیار بوو دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەی لەگەڵ ژیانی ئەفسوناوی ژن بوون بە یەک و مرۆڤەکان بە نائاگاییەوە بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێنەوە دواوە.

 

"کاتێک ڕۆژانی وەک ئەمانە نایەت، هەست دەکەم شتێکم لەدەستداوە"

لە ڕۆژێکی مانگی ئاداردا کە مانگی بەڕۆژووبوونیشە؛ ژن و پیاوە بەرخۆدێرەکانی کورد، ئەو دایکە بوێرانەی کە سیمای دەموچاویان جێپەنجەی سەدەیەک هەڵدەگرێت؛ بە هیوای ئاشتی، هەریەکەیان لە ناوچەی شارەوە ڕوویان لە گۆڕەپانی وێستگە کردبوو، لە ڕێگەی ڕۆژوو و نوێژەکانیانەوە خواستی خۆیان دەربڕی کە هەموو ساڵێک بێنە ئەو فێستیڤاڵە بۆ گۆڕینی ڕەنگی ژیان لە وڵاتەکەیاندا، دایکێک کە من پێشبینیم دەکرد تەمەنی نزیکەی ٨٠ ساڵ بوو، لە ناوەڕاستی ڕێگاکەدا لەسەر شەقامەکە دانیشتبوو، دەستی بازکردبوو و نوێژی دەکرد. کاتێک سڵاوم لێکرد و ڕژی ژنانم لێ پیرۆز کرد، پێی وتم: کوڕەکەم دەڵێت: دایە، ئەگەر لە فارقینیش بیت، هەر بە پێ دەچیتە گردبوونەوەکان. منیش وتم: تۆ خەڵکی فارقینیت، وتی بەڵێ، ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی خۆی پێ وتم. پاشان بیرم هاتەوە کە لە بۆنە و ئاهەنگەکانی شەممەدا چەندین جار وێنەی ئەوم بینیوە. بە جەستەی تەنک و ڕووخساری خەمناکەوە، لە منداڵێک دەچوو. ڕوون بوو کە لە ژیانیدا چەندین سەختی بەسەر بردووە. وتی؛ "هەرگیز ناتوانم واز لە ڕۆژانی لەم شێوەیە بهێنم." "کاتێک نایەم هەست دەکەم شتێکم لەدەستداوە، پێویستە بێینە یەم شوێنانە و نیشان بدەین کە مافەکانمان دەوێت".

 

یادەوەرییەکی منداڵی کە بۆ هەمیشە بە زیندووی دەمێنێتەوە

لە کاتی دەرچوونم لە مەیدانەکە، ژنێکی گەنج لە ناوەڕاستی ڕێگاکە دانیشتبوو، دەموچاوی بەلامەوە ئاشنا بوو، چووم لەسەر مێزەکە دابنیشم و دوای سڵاو و پیرۆزبایی، پرسیم خەڵکی کوێیت؟ وتی: من خەڵکی ئامەدم، ماڵەکەم لە ڕێزانە"، بەڵام دەنگ و ڕووخساری منی بردەوە بۆ سەردەمی منداڵیم. پێشبینیم کرد خەڵکی گوندێکی نزیک بێت، گوندەکەمان کە دەکەوێتە لیجەی ئامەد، گوندێکی بچووکی سەر دەشتەکان بوو، یەکێک لە ڕێگاکانی گوندەکە بەرەو ڕووباری موسیان دەچوو، لە دیوەکەی تری ڕووبارەکەدا گوندێک بوو بە ناوی کورێدێرە، دانیشتوانەکەی لە دەنگ و قسەکردن و شێوازی ژیان و دۆخی جەستەیان جیاواز بوو. گوندنشینان کە ڕەگ و ڕیشەیان بۆ شێخ بزنین لە باشووری کوردستان دەگەڕێتەوە و بەشێکی زۆریان لە پارێزگای ئەنقەرەش دەژین، بە جۆرێک لە جۆرەکان لە گوندێکی دەشتی ئامەد نیشتەجێ بوون. لە ساڵانی نەوەدەکاندا کە سیستمی بەکرێگیراوی(جەردەوان) بەسەر گوندەکاندا سەپێنرا، هەرچەندە زۆرێک لە گوندەکانی دەوروبەر بوونە بەکرێگیراو لە بەرامبەر خەڵکی گوندەکان، دانیشتوانی کورەدێرە ئەمەیان قبوڵ نەکرد و زۆرێکیان بەرەو ئامەد هەڵهاتن تەنانەت کەسە ئازاکانیش گوندەکەیان بەجێنەهێشت. ئێستا بە دڵنیاییەوە زانیم کە ئەم ژنە هەڵوێستێکی جیاوازی هەیە لەو گوندە. باسی گوندەکەمانم کرد، وتم ئێمە خەڵکی ئەو گوندەین بەڵام ڕۆیشتین چونکە هەندێک بوون بە بەکرێگیراو گوند. یەکسەر وتی: ئێوە دراوسێی ئێمەن، من خەڵکی کورێدێرم.

 

کاتێک لێم پرسی بۆچی هاتووی بۆ ئەم ناوچەیە، وتی بۆ مافی خۆم هاتووم، ئێمە کوردین، مافمان هەیە، ئەم ڕۆژە بۆ ژنانە هەر بۆیە هاتووم. کاتێک پرسیارم لە پێشهاتە نوێیەکان کرد، بینیم کە ئەو بێ ئاگایە لێیان، بەڵام گرنگ ئەوە بوو کە ئاگاداری ئەوە بوو کە بۆچی دێتە ئەو ناوچەیە.

 

ڕۆژانی گردبوونەوەکان وەک ڕووبارەکان وایە... هەرکاتێک مرۆڤ دەبینی وێنەی ڕووبارێکی ڕژاو دێتە بەرچاو. هەروەها ئەو لافیتە و وێنە و ڕەنگانەی دەوروبەر دەڕازێننەوە، لە ڕەنگی هەورەکان دەچن. ئەمساڵ ساڵی ئازادی و کۆتایی هاتنی شەڕ و توندوتیژی و کوشتن بێت و بەڕاستی 'بەهار' بۆ ئەم جوگرافیایە بهێنێت.

 

بە هیوای تەبایی و سەقامگیری و ئاشتی؛ ٨ی ئادارتان پیرۆز بێت!