ئاهەنگێکی پڕ جۆش و خرۆشی ٨ی ئادار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو

هەزاران ژنی کورد، عەرەب، ئاشووری و ئەرمەنی لە زۆرێک لە شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چوونە شەقامەکان بۆ بەرز ڕاگرتنی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

 ژنانی شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە چوونە شەقامەکان بۆ بەرز ڕاگرتنی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان.

 

کۆبانێ

هەزاران ژن لە کۆبانێ بە دروشمی “بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بۆ سووریایەکی دیموکراتیک” گردبوونەوە و ٨ی ئادار لە “گۆڕەپانی شەهید عەگید” ئاهەنگیان گێڕا، لە بەشداریکردنی لە ئاهەنگەکەدا، ئیلهام ئیحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕایگەیاند کە هۆکار و چارەنووسی هەموو ژنان یەکن، و وتی: ئەو دەنگەی لەم ناوچەیەوە بەرز دەبێتەوە دەنگی هەموو ژنانی سووریایە، ژنانی بەرخۆدێری لە بەرەکانی جەنگدا بۆ هەموو ژنانی سووریا شەڕ دەکەن، ئێمە بە پرۆسەیەکی مێژووییدا تێدەپەڕین کە تیایدا چارەنووسی ناوچەکە دیاری دەکرێت، هەر هەنگاوێک کە دەگیرێتەبەر، هەر قسەیەک کە دەوترێ و هەر کردارێک کە دەگیرێتەبەر ئامانجی دیاریکردنی داهاتووە، ئەگەر ئەمڕۆ لێرە کۆببینەوە و ٨ی مارس ئاهەنگ بگێڕین، قەرزاری ئەو کەسانەین کە گیانیان لە پێناو ئەو مەبەستەدا بەخشی و ئەوانەی لە بەرەکانی شەڕدا بەرخۆدانیان کرد. ڕۆژانی زۆر سەختمان تێپەڕاندووە. ئێستا چارەنووس و ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری دەکرێت. ئەگەر بڕیارە چارەنووسی هەرێم دیاری بکرێت، پێویستە کۆمەڵگەش بە توندی بوەستێتەوە. کورد پێشەنگایەتی ئەم پرۆسەیە دەکات. ئێمە لێرە ئاهەنگی ٨ی ئادار دەگێڕین، بەڵام لە ناوچەکانی دیکەی سوریا کۆمەڵکوژی ڕوودەدات. ئێمەش هەست بە ئازارەکانیان دەکەین. ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاتێک لە لازقیە و شارەکانی دیکە ژنان دەکوژرێن، وەک ئەوە وایە ئێمە بکوژرێین.

 

ئیلهام ئەحمەد بە ئاماژەدان بەوەی کە دۆزی ژن و چارەنووسی یەکن، بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: گرنگ نییە لە کوێ بن، چارەنووسی ژنان یەکن، ئەو دەنگەی لەم ناوچەیەدا بەرز دەبێتەوە دەنگی هەموو ژنانی سووریایە، ئەو ژنانەی ئێستا لە بەرەکانی پێشەوە بەرخۆدان دەکەن، بۆ هەموو ژنانی سووریا شەڕ دەکەن، ژنان لە هەموو بوارێکدا بەردەوامن لە خەبات، سووریایەک کە منداڵان و کۆمەڵگە ئازاد بن، ژن و پیاو یەکسان بن، تەنیا لە ڕێگەی خەباتی ئازادی ژنانەوە دەکرێت.

 

سارا خەلیل، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی کانتۆنی فورات وتی: ئاهەنگی ٨ی ئادار، پێش هەموو شتێک، لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو ژنان لە جیهاندا پیرۆز دەکەم. لە ڕابردوودا، ئاهەنگی ٨ی ئادار ڕێگەپێدراو نەبووە بەڵام ئەمڕۆ، ژنان لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگەدا جێگەی خۆیان گرتووە لە ٨ مانگی ئادار و نەورۆز.

حەلەب

لە چالاکییەکەی ٨ی ئادار کە لە شاری حەلەب بەڕێوەچوو، ژنان لە بەرەی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق سڵاویان لە خەبات کرد، ڕيهان عەلۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، بیری ئازادی کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان پێشکەشی ژنانی کرد و دوا پەیامی کە بۆیان نارد، ئیرادەی ئێمەی بۆ بەرزکردنەوەی خەبات بەهێزتر کرد، نەتەوی غەمگین، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار وتی: مێژوو هەرگیز باسی مێژووی کۆیلایەتی ژنانی نەکردووە، بەڵام بە شۆڕشی ئازادیخوازی کورد کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، مێژووی خەبات و ڕزگاری ژن خەریکە دەنووسرێتەوە، بە ئامێزگرتنی بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەهێز بووین و شکست ناهێنین، هەنگاو بۆ دواوە نادەین، دەستبەرداری مافەکانمان نابین، دوابەدوای ئەو وتارانە پەیامی ٨ی ئاداری یەپەژە خوێندرایەوە.

 

باسل قس نەسرەڵا کە بەناوی کۆمەڵگەی مەسیحییەوە قسەی کرد، ڕۆژی ٨ی ئاداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەرجەم ژنان کرد پیرۆز کرد.

 

حەسەکە

بەهەزاران ژنی کورد، عەرەب، ئاشووری و ئەرمەنی خەڵکی حەسەکە، تیل تەمیر، دربەسیێ، شەداد، هۆڵ، کامپی پەنابەران لە یاریگای شارەوانی لە حەسەکە، شارێکی سەر بە کانتۆنی جزیرە و بە جۆش و خرۆشەوە ٨ی ئادار ئاهەنگیان گێڕا.

 

پەروین یوسف، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) ڕایگەیاند، رێبەر ئاپۆ کە ماوەی ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی خەبات دەکات، ئەو زیندانەی گۆڕیوە بۆ شوێنی ژیان و ئاشتی و دیموکراسی و یەکسانی. ڕێبەر جەخت لەوە دەکاتەوە کە قۆناغی دەستپێشخەری بە پێشەنگایەتی و متمانەی ژنانی ئازاد بەڕێوەدەچێت، پرۆسەکە لەگەڵ خۆیدا چەندین گۆڕانکاری گەورە لە ئارادایە، لەم سەدەیەدا سووریایەکی ئازاد بە ئامادەبوونی هەموو ژنێک، کورد، عەرەب، ئاشووری، ئەرمەنی، بە هەموو ڕەنگ و هەر دەنگێکەوە بونیاد دەنێت.

 

سەمر عەبدوڵا، بەناوی ژنانی عەرەبەوە قسەی کرد و وتی: ئەم خەباتە بەرهەمی پیرۆزی لێکەوتەوە، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چەندین هەنگاویان ناوە و ڕۆڵی خۆیان بینیوە بە ڕێبەرایەتیکردنی شۆڕش و پاڵپشتیکردنی خەباتی مێژوویی ژنان، داوا لە هەموو ژنانی سووریا دەکەم ئاستی خەبات بەرزبکەنەوە و مێژووی خەباتەکە بپارێزن، هاودەنگی و یەکێتی ژنان لە سووریا، سووریا بەرەو ژیانێکی ئازاد دەبات.

 

لۆسناک کاڤۆریان بەناوی ژنانی ئەرمەنیەوە وتی: ژنان پێشکەوتنی زۆری لە مێژوودا بەدەستهێناوە، ئەمڕۆ دەستکەوتەکانی شۆڕش لە سایەی زەحمەتکێشان و خەباتی ژناندایە، بۆیە پێویستمان بە پاراستنی مێژووی خەبات و بەرخۆدان هەیە.

 

ئاهەنگەکە بە پێشکەشکردنی گۆرانییەکانی گروپی هیلالی زێرین، گروپی موزیکی ئارژین، گروپی تل تەمر بیرهات، گروپی سەردم، گروپی ئەرتساخی ئەرمەنی، گروپی شۆرش و گروپی مۆسیقای ئەرمەنی سەر بە هیلالی زێرین، هەروەها نمایشێکی شانۆیی لەلایەن گروپی “شەهید دارسین”ی سەر بە هیلالە زێرینەوە بەردەوام بوو.

 

قامیشلۆ

هەزاران ژنی خەڵکی قامیشلۆ، عامودا، تیل حەمیس، گرکێ لەگە، دێریک، تل کۆچەر و تربەسی، ڕۆژی ٨ی ئادار لە شوێنی نەورۆز لە گەڕەکی هیمۆی قامیشلۆ ئاهەنگیان گێڕا، ئەلیف هیمۆ، ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆنگرەی ستار سەرنجی بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و ڕایگەیاند، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەموو توانایانەوە کار بۆ ئاشتی دەکەنوتی: ئەمساڵ ئێمە بەشێوەیەکی جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ئاهەنگی ٨ی ئادار دەگێڕین، بە بانگەوازی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکرێت، ئەم ڕۆژە دەکەینە ڕۆژی خەبات، سیستمی ئەشکەنجە و جینۆساید کە بەسەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە دەشکێنین.

 

ئەلیفە هیمۆ لە درێژەی قسەکانیدا ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کرد کە عەلەوییەکان لە شارە کەنارییەکانی سوریا دەکەنە ئامانج و وتی، “ئەوەی لەوێ دەگوزەرێت قبوڵ ناکرێت، ئیدارەی ئەوێش شەرعی نییە”.

 

مونا یوسف، یەکێک لە کارگێڕانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا وتی: ئێمە تەنها ئاهەنگگێڕان بە دەستکەوتەکانی ژنان ناکەین، بەڵکو جەخت لەسەر ڕۆڵی گرنگیان لە کۆمەڵگەدا دەکەینەوە، ژنانی سووریا کە سەلماندوویانە کە دەتوانن هێز بۆ هەموو هەلومەرجە سەختەکان بهێنن، هەمیشە هێمای هێز و پەرۆشی و ئیرادە بوون. دوای چەندین ساڵ لە خەبات، ژنانی سوریا ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە.

ڕەققە

هەزاران ژنی خەڵکی شاری ڕەققە، لە یاریگای شارەوانی شارەکە، ڕۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانیان بەرز ڕاگرت. لە ئاهەنگەکەدا، فۆزا یوسف ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی (پەیەدە)، پیرۆزبایی ٨ی ئاداری لە سەرجەم ژنانی جیهان کرد. فۆزا یوسف پیرۆزبایی ٨ی ئاداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەتان لێدەکەم". ڕۆحی شەهیدان لەبیر ناکەین کە لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکیان بەرگریکردن لە بەنداوی تشرین شەهید بوون. ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی نوێ دەنووسین کە مێژوو و خەبات و دەستکەوتەکانی ژنان تێیدا نووسراوە. گوتیشی: “هەنگاوی گرنگمان ناوە لە بەرێوەبردنی شۆڕشی ژنان”.

 

فەهیمە ئەلجاسم، هاوسەرۆکی شارەوانی گەلی ڕەققە وتی: بە ناوی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی ڕەققە، ئەم ڕۆژەی ژنان لە سووریا و هەموو ژنانی جیهان پیرۆز دەکەین، سڵاو لە ژنانی شەڕڤان و دایکانی شەهیدان دەکەین.

 

ئارین تیرکمەن، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازیی ڕەققە وتی، ژنان لە سەرەتای مێژووەوە ڕۆڵێکی گرنگ و سەرەکییان لە بونیادنانی کۆمەڵگەدا هەبووە، هێزی بنەڕەتی بوو لە پێکهاتن و گەشەسەندنی کۆمەڵگەدا، کاتی ئەوە هاتووە ئەم ڕۆژە ببێتە ڕۆژی ئازادی و گۆڕانکاری دیموکراسی.

 

دوابەدوای ئەو وتارانە، کۆمی پاڵمێرا سەر بە تەڤگەری هیلالی زێرین و مونەڵا تامێ، هونەرمەندی ناوەندی کولتووری ڕەققە گۆرانییەکانیان وت، ژنانی ئامادەبووی ئاهەنگەکە سەمایان گێڕا.

 

تشرین

بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ٦٠هەمین ڕۆژیدا لە لایەن هاووڵاتیانی کانتۆنی جزیرەوە بەردەوامە، ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کردبوو، بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، بە ناوی کۆنگرەی ستار، ڕاگەیەندراوێکیان دا هەرچەندە دەوڵەتی تورکیا لە کاتی دەرکردنی ڕاگەیاندنە ڕۆژنامەوانییەکەدا ناوچەی دەوروبەری بەنداوەکەی بۆردومان کرد، بەڵام ژنان بەردەوام بوون لە پێدانی ڕاگەیاندنەکەو تێیدا هاتووە: لە بەربەستی شەرەف و بەرخۆدان، لە شوێنی قارەمانێتی و شەرەفەوە، ئاهەنگ دەگێڕین بۆ بنەماڵەی شەهیدان، بەتایبەتی ڕێبەر ئاپۆ، ژنان لە هەموو جیهان و ئەو ئازادیخوازانەی کە لە پێشەنگی بەرخۆدان لە دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری لە ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار پیرۆز دەکەین، بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیدانی ژنانی خەباتکارانی بەرخۆدان، لە ڕۆزا لۆکسمبۆرگەوە تا ساکینە جانسیز، بەسێ، زەریفە، ئارین میرکان و سەما یوجە، سەر دادەنەوێنین.

 

تیشکخرایەسەر خەباتی ژنان دژ بە جینۆساید و بەم شێوەیە درێژەی پێدرا: وەک دەزانرێت بە هەزاران ساڵە ژنان لە هەموو جیهاندا تووشی سیستمی جینۆساید و ئیستغلالکردن و لەناوبردن و هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەبنەوە، کە بەهۆی عەقڵیەتی سێکسیستی و ئایینی و ناسیۆنالیستی و نەریتی پیاوسالاری زاڵن، سیستمی ئێستا ژن وەک کاڵایەک دەبینێت، ئامڕازێک کە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری دەهێنێت و منداڵ لەدایک دەکات و پێداویستییەکانی پیاو و خێزان دابین دەکات. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەم پراکتیزە نامرۆڤانەدا، ژنان هەرگیز ملکەچی نەبوون، بە پێچەوانەوە هەمیشە لە بوارەکانی بەرخۆدان و خەباتدا بەشدارییان کردووە. بە تایبەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان کە لە ٨ی ئاداری ١٩٩٨ لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە گەیشتە لوتکە، مۆدێلێکی بۆ هەموو ژنان دروست کرد تا ئازادی خۆیان بەدەست بهێنن و ڕەگەزی خۆیان لە باوەش بگرن.

 

تێیدا هاتووە: ئێمە وەک ژنانی کورد و هەموو ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە درێژایی مێژووی خۆمان درێژەمان بە هێڵی بەرخۆدانی ژنان داوە و ئەمڕۆش لە ئەنجامی ئەو بەرخۆدان و خەباتە، ٨ی ئادار بە ڕۆژێکی ڕەمزی دادەنرێت، لەو ڕۆژەوە کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان ‘بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ی خۆی کرد، ئێمە وەک ژنانی ڕۆژئاواو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە ڕۆحی ژنانی ئازاد، بە خۆشی و گەرمییەکی زۆرەوە سڵاو لەم ڕۆژە دەکەین، سڵاو لە ڕێبەرو باوەڕی بە دەسەڵات و سەرکردایەتی ژنان. بەرخۆدانی ژنان لە بەنداوی تشرین، ئەو شەهیدانەی لە بەرخۆدان لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر شەڕڤانەکانمان و خاکەکەمان و وزەمان شەهید بوون، لەسەر ئەم بنەمایە دەڵێین بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ لە باوەش دەگرین، لە ناوەڕۆکەکەی تێدەگەین، هاوتەریب لەگەڵ فەلسەفەی ‘ژن ژیان ئازادی’ مامەڵە دەکەین و بە پێداگرییەوە بەرگری لە هۆشیاری پێکەوەژیانی ئازاد دەکەین..

 

 ڕاگەیاندنەکە بە دروشمی “ژن ژیان ئازادی” کۆتایی هات.