روانگەی سووری: لانیکەم ٧٤٥عەلەوی کۆمەڵکوژ کران

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە هێزەکانی سەر بە هەتەشەی جیهادی لانیکەم ٧٤٥ هاوڵاتی مەدەنی عەلەوییان کوشتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دوێنێ لە لایەن ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوکراوەتەوە، ڕاگەیەندراوە کە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە هێزەکانی سەر بە هەتەشەی جیهادییەکان، لانیکەم ٧٤٥ هاوڵاتی مەدەنی عەلەوییان لە ناوچە کەنارییەکانی سووریا و ناوچەی شاخاویی لازقیە کوشتووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کە بە گشتی ٢٧٣ کەس لە هێزە چەکدارەکانی شام و هێزە چەکدارەکانی عەلەوییەکان کوژراون و کۆی گشتی کوژراوەکان گەیشتووەتە هەزارو ١١٨کەس.

 

بەگوێرەی ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، هێزەکانی دڵسۆز بۆ حکومەتی شام کە لە پاشماوەکانی قاعیدە و داعش پێکهاتوون، کۆمەڵکوژی جددی ئەنجام دەدەن، کوشتنی بەکۆمەڵ، ئەشکەنجەدان، کردەوەی دژ بە مرۆڤایەتی، ڕفاندن و تاڵانکردن ئەنجام دەدرێت، شایەتحاڵەکان دەڵێن ئەوانەی کۆمەڵکوژییەکان ئەنجام دەدەن بە شێوەیەکی سەرەکی ئەو گرووپانەن کە دەوڵەتی تورک پشتیوانییان لێدەکەن.