هەزار منداڵی توشبووی بەدخۆراکی لە بوشێهر دەستنیشانکراون

بە وتەی جێگری سەرۆکی تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی بوشێهر، لە پارێزگای بوشێهر ١٠٠٠ منداڵی تووشبوو بە بەدخۆراکی توند دەستنیشان کراون.

ناوەندی هەواڵ

 

قاسم بۆرجوفەرد بە پشت بەستن بەو هەواڵەی لە لایەن ئاژانسە ناوخۆییەکانی ئێرانەوە بڵاو کراوەتەوە، وتی: لە ئێستادا ١٠٠٠ منداڵ لە پارێزگای بوشێهر بەدەست بەدخۆراکی توندەوە دەناڵێنن، لەم ژمارەیە ٧٩ منداڵ لە شاری دەشتی دەژین و باشتربوونی  ٪٣٧ بەدخۆراکی پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.

 

هەروەها بە وتەی قاسم بۆرجوفەرد، ژمارەی منداڵەکانی لە دایک بوون لە پارێزگای بوشێهر بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٧.٣ کەمی کردووە.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پاشەکشەی توندی ئابووری و هەژاری و بێکاری و گرانی نرخی کەرەستەی خۆراکی سەر مێز کاریگەری لەسەر خواردنی ڕۆژانەی خۆراکی پێویست بەتایبەتی بۆ منداڵان هەبووە و خێزانەکان ناتوانن ئەوەی پێویست بێت بۆ گەشەکردن و تەندروستی منداڵەکانیان دابین بکەن.