ئەفغانستان... زیاتر لە ٢ ملیۆن منداڵ مەترسی تووشبوونیان بە بەدخۆراکی توندیان لەسەرە

یونیسێف دووپاتی کردەوە کە سەرەڕای وەستانی گشتی شەڕ لە ئەفغانستان، بەڵام ٪٩٠ی ئەفغانییەکان خەریکە دەکەونە هەژارییەوە و منداڵانیش مەترسی زیاتریان لەسەرە.

ناوەندی هەواڵ

 

نوێنەری یونیسێف لە ئەفغانستان هۆشداریدا لەوەی زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵ لە مەترسی بەدخۆراکی تونددان لە وڵاتێکدا، کە بەدەست ئاڵۆزترین قەیرانەوە دەناڵێنێت لە سەرتاسەری جیهاندا، ئەمەش بەهۆی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتربوونه دۆخی ئابووری ئەفغانستانە، کە نزیکەی ٪٩٠ی ئەفغانییەکان خەریکە بکەونە ژێر هەژارییەوە، منداڵانیش بارگرانی ئەم دۆخە سەختە لە ئەستۆ دەگرن.

 

جەختیشی کردەوە کە زۆرێک لەبیریان دەچێت کە ئەفغانستان کە لەژێر قورسایی کارەساتێکی مرۆیی و قەیرانی کەشوهەوا و پێشێلکاریی گەورەی مافەکانی مرۆڤدا خەبات دەکات، هەروەها نوێنەرایەتی قەیرانێکی قوڵ بۆ مافەکانی منداڵان دەکات.

 

نوێنەرەکەی یونیسێف ڕوونیکردەوە، لەماوەی ئەمساڵدا ٢.٣ ملیۆن منداڵ لە مەترسی بەدخۆراکی تونددان، هەروەها ١٧٥  هەزاریان پێویستیان بە چارەسەرە بۆ بەدخۆراکی کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات، پێشبینیش دەکرێت نزیکەی ١٤٠ هەزار ژنی دووگیان و شیردەر لەماوەی ئەمساڵدا بەدەست بەدخۆراکی توندەوە بناڵێنن، کە مەترسی لەسەر توانای ژیان پێدانی سەرەتایەکی تەندروست لە ژیاندا بە منداڵەکانیان دروستدەکات.

 

ئەفغانستان لە هەموو بەشەکانی جیهان ئاڵۆزترین قەیرانەکان بەخۆیەوە دەبینێت، یەکێکە لە زۆرترین وڵاتی جیهان کە بە چەک پیس بووە و منداڵان گەورەترین قوربانییەکانین، سەرەڕای وەستانی ململانێکان بە گشتی،بەپێی دوایین داتاکان دەریانخستووە کە ١٣٤ منداڵ بەهۆی تەقەمەنیەوە کوژراون یان بوونەتە خاوەن پێداویستی تایبەت.