پێشێلکاری مافەکانی ژنان لە ئەفغانستان بەردەوامی هەیە

لە دوای دەستبەکاربوونی دەسەڵاتی تاڵیبان لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١، ژنان لە مافەکانیان زەوت کراون و تا دێت ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەبنەوە لەسەر دەستی دەسەڵاتی نوێ.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دوای دەستبەکاربوونی دەسەڵاتی تاڵیبان لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١، ژنان لە مافەکانیان زەوت کراون و تا دێت ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەبنەوە لەسەر دەستی دەسەڵاتی نوێ.

 

شایەتحاڵانی ئەفغانی نەخشەیەکی ڕاستەوخۆی کارلێککاری نیشاندەدەن کە بەڵگەنامەکانی پشتڕاستکردنەوەی بەڵگەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە لە ئەفغانستان، پڕۆژەکە لەلایەن سەنتەری خۆڕاگری زانیارییەوە دروستکراوە، کە کۆمپانیایەکی قازانج نەویستە و بنکەکەی لە بەریتانیادایە و داتا و تەکنیکەکانی سەرچاوە کراوە بەکاردەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و تاوانەکانی جەنگ و زانیاری ناڕاست لە ئەفغانستان و ئۆکرانیا و میانمار.

 

نەخشەکە داتای سەرچاوە کراوەی پێشێلکارییەکان، ڕووداوە ئەمنییەکان و ناڕەزایەتییەکان لە دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە تۆمارکراوە، داتاکانیش لە ساڵی ٢٠٢١ تا مانگی نیسانی ٢٠٢٣ کۆکراونەتەوە.

 

ئەنجامی داتاکان ئەوەی نیشانداوە کە تاڵیبان بە توندوتیژی ناڕەزایەتییەکانی مافی ژنان سەرکوت دەکات و پێشلکارییان بەرامبەر ئەنجامدەدات و ئەمانەش هەمووی بە بەڵگەوە سەلمێندراو، هەروەها ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زۆرێک لە چالاکوانانی ژنان خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و ڤیدیۆی ئۆنلاین بڵاوبکەنەوە، بەڵام ترساندنی زیاتر بووە هۆی ئەوەی ژنان لە ترسی تۆڵەسەندنەوە و ئەوەی توندوتیژیان بەرامبەر ئەنجامبدرێت دەموچاویان داپۆشن.

 

توندوتیژی و هەڕەشەی توندوتیژی دژی ژنان لە ئەفغانستان خراپترینە کە لە چەندین دەیەی ڕابردوودا ڕوویداوە، تیمەکەی زیاتر لە سەد ڕووداوی ڕاپۆرتکراوی ژنکوژی لە ماوەی ساڵێکدا تۆمارکردووە کە هەندێکیان لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەی، هاوسەرەکانیان، یان تاڵیبانەوە کوژراون.

 

لە مانگی ئاداردا ڕێکخراوی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەو ڕاوێژکارییە گشتیانەی کە لەگەڵ ژنانی ئەفغانی لە ناوخۆی وڵاتدا ئەنجامدراون، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٪٦٦ی ئەو ژنانەی ڕاوێژیان پێکراوە پێیان وایە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا دۆخەکە بۆ ژنان و کچان زیاتر تێکدەچێت.

 

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا تاڵیبان کارکردنی ژنانی ئەفغانی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانی قەدەغە کرد، یەکێتی ئەوروپا ئەم قەدەغەکارییەی ئیدانە کرد و لەکاتێکدا ئەم "فشارە دەرەکییە بەس نییە بۆ هێنانەدی گۆڕانکارییە زۆر پێویستەکە"، بەڵام بەتەواوەتی پێویستە کە یەکێتی ئەوروپا هەنگاو بنێت.

 

هەروەها پێویستە یەکێتی ئەوروپا نادادپەروەری مێژوویی ئێستا، ستەم و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، بەتایبەتی پێشێلکارییەکانی مافی ژنان بەڵگەدار بکات و دەنگی ژنانی ئەفغانستان بێت لە کۆڕبەندە گرنگەکانی بڕیاردانی نێودەوڵەتی.