لە ئامەد ژنان گفتوگۆی ١٠٠یەمین ساڵەی پەیماننامەی لۆزان دەکەن

بەبۆنەی ١٠٠یەمین ساڵیادی پەیماننامەی لۆزان، تەژەئا کۆنفڕانسێکی بە ناونیشانی "ژنان گفتوگۆی ١٠٠یەمین ساڵیادی لۆزان دەکەن" ڕێکخست.

ئامەد

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد- تەژەئە بۆ ١٠٠یەمین ساڵیادی لۆزان لە هۆتێلێک لە ئامەد بە ناونیشانی "ژنان گفتوگۆی ١٠٠یەمین ساڵیادی لۆزان دەکەن"، کۆنفڕانسێکی ڕێکخست، هەروەها لە دەرەوەی شارەکە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشدارییان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد.

 

"لە لۆزاندا باسی هۆشیاری پیاوان دەکەین"

لە دەستپێکی وتاری کۆنفڕانسەکەدا کە لەلایەن چاغلار دەمیرەل، چالاکوانی تەژەئا پێشکەش کرا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان پێکەوە کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ١٠٠ ساڵەی لۆزان ئەو بڕیارانەی کە لە لۆزاندا دراون و وتی: لە ١٠٠ ساڵەی لۆزان، لەسەر کوردەکان، عەلەوییەکان، ئاشوورییەکان، ئەرمەنییەکان، ئێزدییەکان و هەموو گەلان قسە دەکەین، ئەم گفتوگۆیانە هەمیشە لە لایەن پیاوانەوە ئەنجام دراون، چۆن ژنان و گەل لە لۆزان بە بیرکردنەوەی پیاوان لەناوچوون؟ چۆنیەتی تێکەڵبوون، ئێمە پێکەوە گفتوگۆ دەکەین، ئێمە ڕۆژێک بەم گفتوگۆیانە تێدەپەڕێنین.

 

چاغلار دەمیرەل باسی لەوەشکرد کە زمان و کولتوور لە لۆزان قڕکراون و وتی: چی بەسەر ژنان، کولتوور و زمانەکاندا هات؟ ئێمە وەک ژنان لە میزۆپۆتامیا، لەگەڵ ئەو کارە مەزنەی کە ئەنجام دراوە، ئێشێکی زۆر دەچێژین، بەڵام پێویستە باس لەوە بکەین کە لە ئێستاوە چی دەکەین، ژنان ئەم دڕندەییە قبوڵ ناکەن و  ئێمە یەکگرتوویی گەلان و ژنان دەپارێزین، ئێمە پێکەوە بڕیار دەدەین، ئەمڕۆ وەک تەژەئا، یەکێتی خۆمان ڕادەگەیەنین و تێکۆشانێکی گەورە دەکەین.

 

کۆنفڕانسەکە دوای دەستپێکردنی وتارەکەی بە داخراوی بۆ چاپەمەنییەکان بەردەوامە.