ئیسرائیل لە ماوەی سێ هەفتەدا لانیکەم هەزار کەسی لە باکووری غەززە کوشت

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لە بەشی باکووری کەرتی غەززە کە بۆ ماوەی سێ هەفتە ئەنجام دراوە، لانیکەم هەزار فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەی سێ هەفتە لە بەشی باکووری کەرتی غەززە لانیکەم هەزار فەڵەستینی کوژراون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لانیکەم ١٠٠ هەزار کەس لە جیبالیا و بەیت حەنون و بەیت لاحیە گەمارۆدراون و هێرشیان کراوەتە سەر و ١٠٠ هەزار کەسیش کۆچیان کردووە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئیسرائیل بە کەڵک وەرگرتن لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سیاسەتی کۆمەڵکوژی بەڕێوە دەبات و داوا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرا بەپەلە هەنگاو بنێن بۆڕزگارکردنی فەلەستینییەکان لە باکووری غەززە.

 

ژمارەی ئەوڕۆژنامەنووسانەی لە غەززە کوژراون، گەیشتە ١٨٢ ڕۆژنامەنووس

 

لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لەیەک ڕۆژدا ٥ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا، لەڕاگەیەندراوێکی نووسراودا کە لەلایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندنی فەڵەستینەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوەکراوە کە نادیە عیماد ئەلسەید، پێشکەشکار و بەرهەمهێنەری بەرنامە، و عەبدوڕەحمان سەمیر ئەلتانانی کە لە کەناڵە ڕادیۆییەکان ڕۆژنامەنووس بوون ، لە هێرشی ئیسرائیلدا کوژراون.

 

فەرمانگەی پەیوەندییەکان ڕایگەیاند، سەعید ڕدوان، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی تەلەفزیۆنی ئەقساو  حەمزە ئەبو سلمییە کە لە ئاژانسی هەواڵی سنەد کاریان دەکرد و حەنین مەحمود بارود کە ڕۆژنامەنووس بوو لە دەزگای وەقفی قودس ڕۆژنامەوانتیان دەکرد، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستدا.

 

ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی "وافا" بڵاویکردەوە سێ ڕۆژنامەنووس، لە هێرشەکەی سەر قوتابخانەی "عەسما"ی سەر بە ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕواست "UNRWA" کوژراون.

 

کامپی پەنابەرانی ئەلشاتی لەڕۆژئاوای شاری غەززە ڕاپۆرتی دا ژمارەی ئەو ڕاگەیاندنکارانەی کە لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گیانیان لەدەستدا، گەیشتە ١٨٢ کەس.