درۆنێک کەوتە خوارەوەو ڕێگای دیرەلوک-ئامێدی داخرا

درۆنێكی بۆمبڕێژکراو لە سنووری دهۆك کەوتە خوارەوە و بە هۆیەوە ڕێگای نێوان دێرەلوک بۆ ئامێدی داخرا و ڕێگەی هاوڵاتییان گیراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

كەمێك پێش ئێستا، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە ڕێگای نێوان شارەدێی دێرەلوک بۆ شارۆچکەی ئامێدی داخرا و ڕێگای هاوتوچۆی هاوڵاتییان داخرا.

 

تا ئێستا ناسنامەی درۆنەکە نەزاندراوە، هەروەها بە هۆی ئەوەی بۆمبڕێژکراوە کەس نزیکی درۆنەکە نابێتەوە.

 

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەگەڵ ئەوەی لە ١٥ی حوزەیرانەوە لەشکرکێشییەکی بەرفراوانی بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان دەستپێکردووە، لەگەڵ داگیرکارییە زەمینییەکانیشیدا بە درۆنی چەکهەڵگر و بۆمبڕێژکراو و فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی ناوچە جیاوازەکانی باشووری کوردستان دەکات.