ئەو منداڵانەی کە پەروەردەی ئامێری مۆسیقایان تەواو کرد ئامێرەکەیان ژەند
منداڵانی مەخموور کە لە ڕێگەی پەروەردەوە لە ناوەندی کولتوور و هونەری ستێرا زێڕین فێری ژەنینی ئامێری مۆسیقا بوون و دووەم ماوەی پەروردەیان تەواو کرد بۆ دەزگاکەمان قسەیان کردو ئامێریان ژەند.
مەخموور
ناوەندی کولتوور و هونەری ستێرا زێڕین، سەرەڕای مەرجەکانی کامپی پەنابەران و ئەو سنووردارکردنانەی کە بەسەر کامپی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"دا سەپێندراوە، هەوڵدەدات لە ڕێگەی چالاکییەکانییەوە فێری هونەری منداڵان بکات.
ناوەندی ستێرا زێڕین کە بە ناوی شەهید شۆرەش ئارژینەوە ناونراوە، لە هاویندا بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران خولێکی پەروەردەی ئامێری مۆسیقای دەستپێکردووە. دوای ئەوەی پەروەردەی هاوینەی سێ مانگە کۆتایی هات، خولی دووەم کە لە ١٢ کەس پێکهاتبوو دەستیان بە پەروەردەی ئامێری مۆسیقا کرد.
خوێندکاران لە خولی دووەمی پەروەردەدا فێری ژەنینی چوار گۆرانی بوون و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە گۆرانییەکانیان پێشکەش کرد، بەم شێوەیە خولی دووەمیان تەواو کرد.
منداڵانی مەخموور کە خولی پەروەردەیان تەواو کرد، ئامێرەکەیان بۆ دەزگاکەمان ژەند.