دەستەی ژنان جەخت لەسەر پاراستنی مافەکانی منداڵان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، دەستەی ژنان لە قامیشلۆ جەختی لە پابەندبوون بە بەرگریکردن لە مافەکانی منداڵان و بەرەوپێشبردنی ژینگەیەکی پارێزراو کرد کە ژیانێکی پڕ لە شکۆمەندانەیان بۆ دابین بکات.

قامیشڵۆ

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی منداڵان لە ٢٠ی تشرینی دووەم، دەستەی ژنان تیشکی خستە سەر بارودۆخی منداڵان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەختی لەسەر پێویستی پاراستنیان و پاراستنی مافەکانیان کرد.

 

نوسینگەی منداڵانی دەستەی ژنان لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پابەندبوونی خۆی بە پاراستن و بەرگریکردن لە مافەکانی منداڵان لە چوارچێوەی بارودۆخی سەختی ناوچەکەدا دووپاتکردەوە، ڕاگەیاندراوەکە هاوتەریبە لەگەڵ ڕێنمایی و سیاسەتەکانی دەسەڵاتی ژنان، کە گرنگی پاراستنی مافەکانی منداڵان و بەرەوپێشبردنی ژینگەیەکی پارێزراو دەکەنەوە کە خۆشگوزەرانییان مسۆگەر بکات، دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و چاودێری تەندروستی، هەروەها پاراستن لە توندوتیژی و دەستدرێژیکردنە سەریان.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە منداڵانی سووریا بە درێژایی ساڵانی قەیرانەکە لە سەرەتاییترین مافەکانیان بۆ ژیانێکی پارێزراو و پەروەردە و تەندروستی بێبەش کراون، ئەوان دووچاری کارەساتی مرۆیی دووبارە بوونەتەوە، هەر لە ئاوارەبوونی زۆرەملێ و لەدەستدانی ئازیزانیانەوە تا ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە گیانی زۆر کەسی لێکەوتەوە، لەوانەش کۆمەڵکوژییەکەی گوندی ”قومجی" سەر بە گوندی کۆبانێ، کە بووە هۆی کوژرانی حەوت منداڵ، ئەمە جگە لە کۆمەڵکوژییەکانی دیکە کە منداڵان قوربانی سەرەکی بوون، هەروەها پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەم بۆنە نێودەوڵەتییە دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ تیشک خستنە سەر دۆخی منداڵانی سووریا بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە بەدەست فشارە بەردەوامەکانەوە دەناڵێنن کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیرییان دەکات، دەیان هەزار منداڵ بەدەست ئاوارەبوونی زۆرەملێ لە شارە داگیرکراوەکانیانەوە دەناڵێنن، وەک گیرێ سپی، سەرێکانی و عەفرین و بێبەشکردنی مافەکانیان بۆ گەڕانەوەی پارێزراوی و شکۆمەندانە، تاوانێکی یاسایی و مرۆیی پێکدەهێنێت کە داوای لێپرسینەوە دەکات.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە منداڵانی ناو کامپەکان لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین کە مەترسی لەسەر داهاتوویان دروست دەکات و بێبەشیان دەکات لە خوێندن و چاودێری تەندروستی، هەروەها بەرەوڕووی مەترسییەکانی چەوساندنەوەی و توندوتیژی دەبنەوە، داوای دەستبەجێی کۆتایی هێنان بە خوێنڕشتن لە سووریا و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکانی دژی منداڵان دەکات، لەگەڵیدا گەڕانەوەی کۆچبەران بە زۆرەملێ بۆ ناوچە داگیرکراوەکانیان، دڵنیابوون لە نیشتەجێکردنیان لە ژینگەیەکی پاریزراو و سەقامگیردا، بەهێزکردنی پاراستنی یاسایی بۆ منداڵانی ناو کامپەکان، لەوانەش دەستڕاگەیشتن بە خوێندن، تەندروستی، و پاراستن لە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و چەوساندنەوە و دەستپێکردنی دەستپێشخەری بۆ ئاشتی و ئاشتەوایی.

 

دووپاتکرایەوە کە پاراستنی منداڵان لە سووریا تەنها داواکارییەکی مرۆیی نییە، بەڵکو پابەندبوونێکی یاسایی نێودەوڵەتییە کە لە لایەن پیوەری نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییەوە سەپێنراوە، داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە ئەم ڕۆژە بکەنە بۆنەیەک بۆ نوێکردنەوەی پابەندبوونیان بۆ پاراستنی منداڵی و دڵنیابوون لەوەی هەموو منداڵێک لە ژینگەیەکی ئارام و دادپەروەری و شکۆمەندی مرۆڤایەتیدا بژی.