لە شاری وان دارستانێک بۆ یادی ڕۆژین کابایش کرایەوە

"دارستانی ڕۆژین کابایش" لە شاری وان لە بناری چیای ئارتۆس بۆ بەبیرهێنانەوەی ڕۆژین کابایش کرایەوە.

وان 

 

 شارەوانی وەستانی وان سەر بە  دەم پارتی و کۆمەڵەی ژیانی ئیکۆلۆژی (Van EKO-DER) “دارستانی ڕۆژین کابایش”یان لە بناری چیای ئارتۆس دامەزراند، ئامانج لێی بەبیرهێنانەوەی خوێندکاری زانکۆ ڕۆژین کابایشە کە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.

 

لە دارستانەکەدا ١٥ هەزار نەمامی داربەڕوو ٤٠٠ نەمامی نەمامی جۆراوجۆر چێندران و پانکارتی “دادپەروەری بۆ ڕۆژین” و “لە کەناری دەریاچەی وان بۆ یادی ڕۆژین” لە دارستانەکەدا هەڵواسرابوو.

 

نوێنەری ڕێکخراویوانی دەم پارتی وان، وان ئیکۆ-دەر، هاوسەرۆکانی شارەوانی شارۆچکەکانی وان و زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ چاندنی نەمامەکان سەردانی دارستانەکەیان کرد.