تۆوی چیا لە کۆندا وەک دراو بۆ ئاڵوگۆڕی شتومەک بەکارهاتووە

تۆوی چیا سەر بە خێزانی نەعنایە و هەستی برسێتی کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی دابەزینی کێشی لەش و هەرسکردن بەهێزتر دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

تۆوی چیا یەکێکە لە خۆراکە سەرسوڕهێنەرەکان و یەکێکە لە ئەندامی خێزانی نەعنا، مێژووی بەکارهێنانی دەگەڕێتەوە بۆ کولتووری ماددەکان و بەهۆی بەنرخیەکەشیەوە لە کۆندا وەک دراو بەکارهێنراوە.

 

ئەم خۆراکە وەک پێکهاتەیەکی سود بەخش لەزۆرێک لە ڕێچکەکانی خواردنی تەندروستدا بەکاردەهێنرێت، بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڕیشاڵ و پرۆتین، هەستی برسێتی کەم دەکاتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی کێشی لەش و هەرسکردن بەهێزتر دەکات ، هەروەها تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکانیش باشتر دەکات.

 

تۆوی چیا سەرچاوەیەکی گەورەی ئۆمیگا سێیە، کە بەسودە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی چەوری جگەر و بوونی ڕێژەیەکی زۆریش لە دژە ئۆکسێنەرەکان تێیدا ڕێگرە لە توشبوون بە شێرپەنجەی منداڵدان و شێرپەنجەی مەمک، یارمەتیدەریشە لە چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی کۆ ئەندامی زاوزێی ژنان

 

بەخواردنی تۆوی چیا دەتوانیت سودمەندبی لە باشترکردنی تەندروستی ئێسک و ددانەکان، هەروەها دەتوانرێت سودی لێوەر بگرێت بۆ باشترکردنی خەو، زۆر خواردنیشی دەبێتە هۆ دروستبونی هەستیارەیەکی زۆر و دابەزینی پەستانی خوێن و ئاوسانی گەدە .