ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: کەمخوێنی تووشی ٨٤٠ ملیۆن ژن و منداڵ دەبێت لە جیهاندا

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە کەمخوێنی کێشەیەکی مەترسیداری تەندروستی گشتی جیهانییە و زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن ژن و منداڵ لە جیهاندا بەدەستیەوە دەناڵێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

١٥ی ئایار ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ٥٧١ ملیۆن ژن و ٢٦٩ ملیۆن منداڵی بچووک لە جیهاندا بەدەست کەمخوێنییەوە دەناڵێنن، کە نەخۆشییە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی ماندوێتی، لاوازی، سەرگێژخواردن، هەناسە تەنگی و چەندین لێکەوتەی تەندروستی دیکە.

 

کەمخوێنی لەوانەیە بەهۆی کەمی ماددە خۆراکییەکانەوە بێت، لە ڕێگەی خۆراکی ناتەواو یان نەمژینی ماددە خۆراکیەکان، هەوکردن، نەخۆشییە درێژخایەنەکان، نەخۆشییەکانی ژنان و تێکچوونی بۆماوەیی خڕۆکە سوورەکان، هەروەها باوترین هۆکاری کەمخوێنی خۆراکیی کەمی ئاسنە، هەرچەندە کەمی فۆلاتە و ڤیتامینەکانی B12 و A بەشێکن لە هۆکارە گرنگەکان.

 

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ساڵی ٢٠١٩دا کەمخوێنی تووشی ٤٠٪ی منداڵانی نێوان شەش مانگ بۆ پێنج ساڵ و لە ٣٧٪ی ژنانی دووگیان و ٣٠٪ی ژنانی تەمەن ١٥ بۆ ٤٩ ساڵ بووە.