سیمینارێک لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاکاری شەڕەنگێزی گەنجان ئەنجامدرا

لەلایەن دوو ڕاهێنەر بە بەشداری ژمارەیەک لە پەروەردەکار و مامۆستایان سیمینارێک لەبارەی هۆکاری شەڕەنگێزی گەنجان و چارەسەرەکان ئەنجامدرا.

لەلایەن دوو ڕاهێنەر بە بەشداری ژمارەیەک لە پەروەردەکار و مامۆستایان سیمینارێک لەبارەی هۆکاری شەڕەنگێزی گەنجان و چارەسەرەکان ئەنجامدرا.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆی دوێنێ،٢٨ی مانگ، لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت لە شاری سلێمانی لەلایەن هەردوو ڕاهێنەری پەروەردەیی ژینۆ عومەر و شیرین حەمەئەمین سیمینارێک بە ناونیشانی "شەڕەنگێزی و هەڵچوونەکانی هەرزەکار، هۆکار و چارەسەر" ئەنجامدرا.

 

لە سیمینارەکەدا چەندین مامۆستا و پەروەردەکار بەشداربوون، سەرەتا لەلایەن ژینۆ عومەر لەبارەی گەنجان و هۆکارەکانی هەڵچوون و شەڕەنگێزییەکانی سیمینارەکە پێشکەشکرا، دواتر لەلایەن شیرین حەمە ئەمین باس لە چارەسەر و هەنگاوەکان بۆ بەرەو پێشبردنی گەنجان کرا.

 

لەناویشیاندا ئاماژەیان بۆ گرنگی ڕۆڵی خێزان و پێدانی ئازادی و متمانە کرد، کە ڕۆڵێکی کاریگەری لە چارەسەرکردنی کێشە و شەڕەنگێزییەکانی گەنجان هەیە.

شیری حەمە ئەمین تایبە بە ژنها ئەوەی خستەڕوو، کە گەنجان لە ئێستا بەهۆی زۆری ئامڕازەکانی بەردەستیان زیاتر لە هەر کات پێویستیان بە پاڵپشتی و ڕێنمایی هەیە.

 

ت.پ