ماکانیزی لەکاتی کەرەنتین بووە وێنەکێش
ماکانیزی کچێکی گەنجە کە لەکاتی کەرەنتینەدا دەستی بە وێنەکێشان کرد، ئاماژە بەوەدەکات، هەرچەندە لە ئێستادا وێنەدەکێشێت بەڵام نایەوێت ببێتە هونەرمەندێکی درێژخایەن.

ناوەندی هەواڵ
کاتێک لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ خوێندنگاکان داخرا، ڕیدی ماکانیزی تەمەن ١٤ ساڵ لە سوانسیاوە دەستی کرد بە وێنەکێشان لەسەر کانڤاس لە باخچەکەیاندا.
ئەو دوای ئەوەی وێنەی جوتیارێکی دراوسێیانی کێشا، لە پێشانگای هاوینەی هونەرمەندانی گەنج لە مانگی تەمووز و ئابدا لە ئەکادیمیای هونەری شاهانە نمایشی کرد.
سەرەڕای ئەوەی وێنەکان زۆر بە باشی دەکێشێت و بەو تەمەنە منداڵییەوە بووەتە جێی سەرنجی هەمووان، دەڵێت: "وەک پیشەییەک حەزم لە وێنەکێشان نییە و نامەوێت ببمە هونەرمەندێکی درێژخایەن".
دەشڵێت: "خۆشییەک هەیە کە من لە دانان لە تابلۆکەدا دەستم دەکەوێت، ئەوە دەبێتە پاداشت، لە نێوان هەموو شتێکدا کە ئەنجامی دەدەم و پێم وایە پێویستە بەو شێوەیە بمێنمەوە ئەگەر حەزم لێ بێت".