کۆبانێ، لەپێناو ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵتی تورکیا، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا

دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر گەلی کورد و چەکی کیمیایی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت، بەڵام گەنجانی تێکۆشەر بە ڕووی ئەو هێرشانەدا دەوەستنەوە و دەڵێن "تا دوا هەناسە بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەین".

کۆبانێ

 

ئەمڕۆ تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی هەرێمی فوراتی کۆبانێ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رێپێوانێکیان دژی هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدا.

 

هەبون محەمەد، ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، دەربارەی ڕێپێوانەکە وتی "ئێمە لە پێناو ڕەتکردنەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێک دژی گەلی کورد ڕێپێوان ئەنجام دەدەین".

 

جەختی لەوە کردەوە لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرخۆدان و تێکۆشانی بەردەوام ئەنجام دەدەن، "وەک گەنجانی شۆڕشگێڕ نە لە هێرشەکانیان دەترسین نە لە هەڕەشەکانیان".

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: "ئێرە خاکی کورد و گەلی کوردە، لێناگەڕێین دوژمن و گەلانی دیکە داگیریبکەن، بۆیە تا دوا هەناسە بەرگری لێدەکەین و جێیناهێڵین تا سەرکەوتن بەدەستنەهێنین".

 

بەڕێوەبەری یەکێتی ژنانی گەنجی هەرێمی فورات، نیروز بۆزان وتی "ئێمە لەپێناو ڕەتکردنەوەی داگیرکاری و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو ڕێپێوانمان ئەنجام داوە"، ئەو گەنجانە بە دەوڵەتی تورکیایان ڕاگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان داوای لە هەموو گەنجان کردووە کە هەنگاوی تێکۆشان بنێن بە ڕووی داگیرکارانی گەلی کوردا.

هەروەها دژی ئەو سیاسەت و چەکی کیمیاییانە بوەستنەوە کە دەوڵەتی تورکیا لەسەر گەلی کورد جێبەجێی دەکات .

 

ت.پ