لە مەغریب ڕێژەی بێکاری ژنان لەسەدا ١٦.٥ە

بەپێی ڕاگەیەندراوی "HPC"، لە مەغریب ١٦.٥٪ ی ژنان بێکارن، بەپێی ڕاپۆرتەکە ڕێژەی بێکاری بۆ ڕەگەزی بەرامبەر کە پیاوانن ١٠.٤٪ە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی "HPC"، لە مەغریب ١٦.٥٪ ی ژنان بێکارن، بەپێی ڕاپۆرتەکە ڕێژەی بێکاری بۆ ڕەگەزی بەرامبەر کە پیاوانن ١٠.٤٪ە.

مەغریب

 

بەپێی داتای کۆمیسیۆنی باڵای پلاندانانی مەغریب ڕێژەی بێکاری لەو وڵاتەدا ١١.٨٪ دابەزیوە، ساڵی ڕابردوو ڕێژەی بێکاری١٢.٧ بوو بەڵام لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی کۆرۆنا ڕێژەکە کەم بووەتەوە.

 

لەشارەکاندا ڕێژەی بێکاری بەرزترە

بەپێی ڕاپۆرتەکە ڕێژەی بێکاریی لە شارەکاندا بەراورد بە گوندەکان زیاترە بەپێی ڕاپۆرتەکە ڕێژەی بێکاری لەشارەکان لەسەدا ١٦ و لە گوندەکان ٥.٢٪ ە .

 

ڕێژەی بێکاری بۆ ژنان لە سەدا ١٦.٥ ە

بەپێی راپۆرتەکە ڕێژەی بێکاری لە نێوان ڕەگەزەکاندا بەو شێوەیەیە ڕێژەی بێکاری بۆ پیاوان١٠.٤٪و ژنان ١٦.٥٪، هەر بە پێی ڕاپۆرتەکە بێکاری لە ناو گەنجاندا بەم شێوەیەیە ١٨.٧٪ە.