چوار چالاکوانی ژن لە ئەفغانستان کوژران
تەرمی چوار ژنە چالاکوانی ئەفغانی کە بە چەکژران، لە چاڵێکدا لە شاری مەزار شەریف دۆزرایەوە فۆروزان سەفی تەمەن ٣٠ ساڵان لە زانکۆیەکی تایبەت لە شاری مەزار-ی شەریف وانەی دەوتەوە، بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە.

تەرمی چوار ژنە چالاکوانی ئەفغانی کە بە چەکژران، لە چاڵێکدا لە شاری مەزار شەریف دۆزرایەوە فۆروزان سەفی تەمەن ٣٠ ساڵان لە زانکۆیەکی تایبەت لە شاری مەزار-ی شەریف وانەی دەوتەوە، بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە.
کابول
تەرمی فۆروزان سافی و سێ ژنە چالاکوانی ئەفغانی لە چاڵێکدا لە نزیک شارۆچکەی خالید بن ئەلولید-ی سەر بە شاری مەزار-ی شەریف دۆزرایەوە، یەکێک لەو ژنانەی کە کوژراوە، فۆران سەفی تەمەن ٣٠ ساڵە فۆروزان لە چالاکی مەدەنی و پاراستنی ژناندا چالاک بوو و لە زانکۆی تایبەتی مەزار-ی شەریف وانەی دەوتەوە.
ئەو چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ماڵەکەی بەجێ هێشت و چیتر دەنگی نەما
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە هەڤاڵانی فۆروزان سافی وەریگرتووە، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ماڵی جێهێشتووە، لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا پەیوەندیەکەی لەگەڵ خێزان و ئاشناکانیدا پچڕا و چەند ڕۆژێک بێسەروشوێن بووە، خزمەکانی وتیان: "بەڕاستی ئێمە پێمان وابوو کە ئەو لەوانەیە چووبێتە دەرەوەی وڵات، ئەو هیچ پەیوەندیەکی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبوو بەڵام بینیمان جەستەی بێژیانی لە چاڵێکدایە و تەقەی لێکراوە و ڕووداوەکە خەمێکی زۆری دروست کردووە".
هاوڕێی فۆروزان سافی: ژنێکی زۆر چالاک و بوێر بوو
هاوڕێکەی فۆروزان سافی بەم وشانە باس لە بوێری خۆی دەکات: "ئەو ژنێکی زۆر چالاک و بوێر بوو بە بوێری خۆی هەموو چالاکیەکانی لە مەزار شەریف بەڕێوەبرد، ئەو لە بەرامبەر کردەوەکانی تاڵیبان سەری دانەنەواند" پێشی وایە کە تاڵیبان بەرپرسیارن لەو کۆمەڵکوژییەی کە دوای ڕفاندنی چوار چالاکوانی ژنان و کۆمەڵکوژی کردون و فڕێی داون.
تاڵیبان هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو بابەتە نەداوە
ڕاگەیەندراوە، کە تا ئێستا ناسنامەی ئەو سێ ژنەی دیکە کە گیانیان لەدەستداوە دیاری نەکراوە و تاڵیبانیش لەو بارەیەوە لێدوانی نەداوە.