دکتۆر دیلمان ئازاد: ژنێکی خزمەتکار لە لایەن خاوەن ماڵەوە دەستدرێژی کراوەتەسەر
دکتۆرە دیلمان ئازاد خۆشناو پسپۆری پزیشکی دادوەری ڕایدەگەیەنێت، لە دڕندەترین و نامرۆڤانەترین ڕەوشتی مرۆڤ، کە دەستدریژییكردنە، لەوەش دڕندانەتر دەستدرێژیی سێکسی بکەیتە سەر کەسێك، چونکە بزانیت ئەو کەسە پشتی نییە و بێکەسە.

ناوەندی هەواڵ
دکتۆرە دیلمان ئازاد دەڵێت: "لەو بەسەرهاتانەی کە من بیرمە و لە بیریناکەم، کەسێکی بیانی، کە لەناو ماڵێک کاری دەکرد دەستدرێژیی کرایە سەر لەلایەن خاوەن ماڵەکەوە، پاشان ئەو ژنە دووگیان بوو، لەو نمونانە ڕۆژانە ڕوودەدەن، لەوانەیە ئەوانەی لە دادگاکان کاردەکەن زۆر لەو بەسەرهاتەیان بینیبێت و مامەڵەیان لەگەڵ کردبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی جێگەی سەرنجە، خاوەن ماڵ ئەشکەنجەی ئەو ژنە دەدات، تا دووگیانییەکەی لەبار بچێت و لەبەر سومعەی کۆمەڵایەتی و خیزانی خۆی نەزانێت، دوای ماوەیەک، کە خێزانەکەی دەزانێت بە هەردووکیان ئەشکەنجەی ئەو ژنە دەدەن.
دکتۆرە دیلمان لەر بارەیەوە زیاتر ڕونکردنەوەی داوە و دەڵێت: "ئەو ژنە پەنا دەباتە بەر خۆکوشتن بەڵام سەرناگرێت، ئینجا هەلڵدەسێت بە سکاڵاکردن لەسەر ماڵەکە، جێگای ئەشکەنجەدان و لێدانی زۆر ئاشکرا بوو، لەگەل ئەوەش دووگیانەکەی بەڵگەیەکی تر بوو، لێرە زۆر بەکورتی باسی بەسەرهاتەکان دەکرێن، تەنها بۆ دوورکەوتنەوەیە لەکاری قێزەون و ناشرین بەلام ڕێکار و ئەزموونی زانستیی زۆری تیدایە، ئایا تاوانی ئەو ژنە بەس ئەوە بووە، کە هاتووە لە وڵاتیکی تر بۆ بژیوی ژیان کاربکات".
جەختیشیکردوەتەوە کە دەستدرێژی سێکسی تاوانێکی قیزەونە لەهەر وڵاتێک هەبێت، دەبێت بە هەموو لایەک بەرەنگاری ببنەوە، لەڕێگای بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و گەیشتنی تاوانبار بەسزای خۆی، دەشڵێت؛ "پێویست ناکات پێمانوابێت، کە ئەو کارە شەرمە، بەڵکو پێویستە وەکو تاوان لەبابەتەکە بڕوانین".
دەستدرێژیی کاریگەریی نەرێنی زۆری هەیە لەسەر قوربانییەکە، لەو کاریگەرییە نەرێنیانە:
-خەمۆکی-دووگیانی-نەخۆشیە ڤایرۆسییە گوازراوەکان.
-هەوکردنی بۆری میز و بیرکردنەوەی زۆر لە رووداوەکە و بەد خۆراکی، زۆر کاریگەری تریش.
دکتۆرە دیلمان ئازاد خۆشناو پسپۆری پزیشکی دادوەری دەشڵێت:" قوربانییانی دەستدریژیی سێکسی دەبێت لایەنی دەروونی چارەسەربکریت و پشتگوینەخریت، بەداخەوە لێرە خەڵک گرنگی نادات بە لایەنی چارەسەرە دەروونیەکە".