شارەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕەمزی بەخشندەیی و پێکەوە ژیان
شارێکی بچووک لە ئوردون، بووەتە ڕەمزی خۆڕاگری و بەخشندەیی کە تیایدا منارەی مزگەوتەکان و تاوەری کڵێساکان بەرەو ئاسمان بەرزبوونەتەوە.

بێریڤان کەمال
ناوەندی هەواڵ- ئەلسەلت شارێکە دەکەوێتە ناوەندی شانشینی هاشمی ئوردنی و ناوەندی پارێزگای بەلقە، نزیکەی ٢٩.٨ کیلۆمەتری باکوری ڕۆژئاوای عەمان، لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە ٨٨٠ مەتر بەرز بووەتەوە و ژمارەی دانیشتوانەکەی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ دا نزیکەی ١١٧،٠٦٠ کەسە.
دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی کۆن لە عەمانەوە بۆ ئۆرشەلیم، لەسەر بناری چیاکانی بەلقە، لە ٢٧ ی تەمووزی ساڵی ٢٠٢١ لە لیستی کەلەپووری جیهانیی یۆنسکۆ تۆمار کراوە.
خۆرهەڵهاتن خەڵکی شارەکە کۆدەکاتەوە
بەیانیان لە دۆڵێکی هێشتا خەوتوودا خۆرهەڵاتن بانگی نوێژخوێنان دەکات بەرەو مزگەوتەکان وەک یەکەم تیشکی خۆر کە خانووی بەردی زێڕینی ڕووناک دەکاتەوە و بە دەنگی "ئەڵڵاهو ئەکبەر" کە لە میمبەرەکانەوە بە بڵندگۆکان بەرزدەبێتەوە بۆ تەواوی شارەکە دەگوازێتەوە.
چەند ساتێک دواتر، شەقامەکانی شار پڕ دەبن لە زەنگی کڵێساکان و کۆمەڵی بەیانیان ڕادەگەیەنن، ئەم شارە بچووکەی ئوردون کە منارەکان و تاوەری کڵێساکانی تێدا بەشدارن لە هێڵی ئاسمانیدا بە "شوێنی خۆڕاگری و میوانداری شارستانی" دادەنرێت.
دەکەوێتە چوارڕیانی بازرگانی و حەج لە نێوان دەریای ناوەڕاست و نیمچەدوورگەی عەرەبیدا، لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەمدا گەشەی کرد و بووە شارۆچکەیەکی گەشەسەندوو.
لە ناوەندی مێژوویی شارەکەدا، سەدان بینای بەردی کەلەپووریی بەڕەنگی زەرد لەگەڵ تیشکی خۆردا دەدرەوشێتەوە - کە لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩ و سەرەتای سەدەی ٢٠ ەم دروستکراون کە خاوەنی چەندنین تایبەتمەندیە وەک: ڕێڕەو و دەرگای کەوانەیی و پایە و ستوونی نەخشێنراو و پەنجەرە بەرزەکان.
ژنان بە دەستەکانیان نەخشی فۆلکلۆری شارەکەیان دەنەخشێنن
ژنانی ناوچەکە سەرقاڵی زیندووکردنەوەی کاری دەستی و هونەری دێرینی تایبەت بە ناوچەکەیانن و لەو ڕێگەیەوە بژێوی ژیانی خۆیان دابین دەکەن و بە کارەکانیان بەشێک لە نەریت و کلتووری تایبەت بە خۆیان نیشانی سەردانیکەرانی شارەکەیان دەدەن.
میواندۆستی و بەخشندەیی بووەتە ڕەمزی خەڵکی ئەلسەلت
لە سەدەی نۆزدەیەمدا، ئەلسەلت وەک ناوەندی کارگێڕی هەرێمەکە بووە، بازرگانەکانی لە ئایین و کولتووری جیاوازەوە ڕاکێشاوە و زۆرێکان تیایدا ژیاون و جێگیر بوون و گەڕەکیان دروست کردووە کە هۆزە خێڵکەکییەکان تیایدا تێکەڵ بە بازرگان و پیشەگەران بوون وەک ناوەندی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا تەماشای کراوە کە شارێک بووە لە نێوان بیابان وشاردا.
تەلارسازی شارەکە سیمایەکی ناوازەی پێبەخشییووە بەڵام ئەوەی ئەو شارەی تایبەتتر کردووە میهرەبانی و میواندۆستی خەڵکی ناوچەکەیە کە ڕەگی داکوتتاوە و ساڵەهایە باسی لێوە دەکرێت و سەرنجی گەشتیارانی ڕاکێشاوە، هەرکات کەسێک سەردانی شارەکە دەکات لەلایەن خەڵکی شارەکەوە بانگهێشت دەکرێت و بە چا، قاوە و ژەمەکانی خواردن میواندارییان لێدەکەن.
میهرەبانی و میواندۆستی خەڵكی ناوچەکە وەک باسی لێوە دەکەن مێژووەکەی بۆ چەند سەدەیەک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لە دێرزەمانەوە شارەکە وەستانێکی گرنگ بووە بۆ بازرگانان و حاجیان لە ڕێگایان بۆ ئۆرشەلیم، دیمەشق، بەغداد یان مەککە. دانیشتوان بەخێرهاتنی میوانەکانیان کردووە و خواردن و شوێنی نیشتەجێبوونیان پێشکەشکردوون، هەر بۆیە بەشێک لەو جیاوازییە کلتوورییەی خەڵکی شارەکە لە سیمای تەلارسازی شارەکەدا ڕەنگی داوەتەوە.
کلتووری هەمەجۆر تایبەتمەندی شارەکە لە سیمای تەلارسازیدا ڕەنگی داوەتەوە
باشترین نموونە لە تێکەڵبوونی کلتووری شارەکە و کاریگەرییەکانی ئەوروپا و نەریتە ناوخۆییەکان لە بەشێک لە باڵەخانەکاندا دەبنیرێت لەوانە " ماڵی ئەبو جابەر" کە خێزانێکی دەوڵەمەندی بازرگان بووە، و لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم لە شارەکەدا نیشتەجێ بوون، لە ساڵی ٢٠٠٩ دا بووە مۆزەخانەیەک بۆ نیشاندانی فەرهەنگ و هونەری دەوڵەتی عوسمانی، کە دابینکردنی کەرەستەی باڵەخانەکە ڕەنگدانەوەی کلتوورە جیاوازەکانە کە بە بەردی ناوخۆیی و بە سەقفی فرێسکۆی ئیتالی و پەنجەرەی شووشەی ڕەنگاوڕەنگی هونەری و ستوونی نەخشێندراو و کاشی سیرامیکی سووری دروستکراوە.
هەروەها تۆپۆگرافیای شارەکە هەستی کۆمەڵگە و نزیکایەتی دانیشتوانەکەی زیاتر کردووە چونکە دراوسێکان زۆر لە یەکتر نزیکن و بە چەندین تەکنیک و شێوازی جیاواز پشتگیری یەکتر دەکەن.
تۆڕێک لە پلیکانە پێکەوە بەستراوەکان و حەوشە هاوبەشەکان و چوارگۆشە گشتیەکان هانی گەشەکردنی کۆمەڵگایەکی خۆڕاگر و فرەباوەڕی و هاوبەشییکردنی داوە، زۆربەی بینا دێرینەکان تایبەت بە حەوشە هاوبەشەکان یان باڵکۆنەکان کە دراوسێکان دەتوانن پێکەوە دابنیشن و خواردن ئامادەبکەن و بخۆن، هەر بۆیە دەوترێت کە خەڵکی شارەکە وەک بەشێک لە یەک خێزان دەژین، هیچ لێکترازانییەک لە نێوانیاندا نییە.
دەربارەی ئاشتی و پێکەوە ژیانی خەڵکی شارەکە دەرگای کەنیسەکە رووبەرووی مزگەوتەکەیە و و هەمان دەروازەیان هەیە موسوڵمانان و مەسیحییەکان بەشداری لە ئاهەنگەکانی یەکتردا دەکەن ئەوەی هەیانە لەگەڵ دراوسێکانیاندا هاوبەشی دەکەن.
لە کۆنترین کەنیسەی شارەکەدا کە لە ساڵی ١٦٨٢ کە لە دەوروبەری ئەشکەوتێک دروست کراوە، کە تێیدا دەوترێت سەینت جۆرج بۆ شوانێک دەرکەوت، کەنیسەکە بە عەرەبی ناسراوە بە "ئەلخدەر"، کەسایەتیەکی ئیسلامیە کە لەگەڵ سەینت جۆرج لە ناوچەکەدا هاودەمی کراوە.
ناوەوەی بەردی قەڵغانی کڵێسا پڕە لە ئایکۆن و مۆزایک کە وێنای ئەژدیهاکانی قەسەتی جۆرج دەکات و ئەوەی کە لە ئەشکەوتەکە ماوەتەوە سەردانی خەڵکیان کردووە لە باکگراوندی جیاوازەوە کە دێن مۆم داگیرسێنن و هیوا و ئاواتەکانیان بە دەستنووس بەجێ دەهێڵن.