منداڵانی تل تەمر بە وەرگرتنی دیاری ماڵئاواییان لە ٢٠٢١ کرد

نورجان سەڵاح، کە ڕۆڵی مامە نوئێلی بینی و دیاری بەسەر ناوچەکانی تل تەمەردا دابەشکرد، باسی لە ئاهەنگەکە کرد و وتی: " بۆ ئەوەی منداڵەکان لە سایکۆلۆجیای جەنگ دوور بخەینەوە و لەترسی ئەو هێرش و تۆپبارانانەی کە گوندنشینانی ناوچەکە ڕووبەڕوویان بوونەوە، ئاهەنگێکمان سازکرد و دیاریمان بەسەر منداڵاندا دابەشکرد".

نورجان سەڵاح، کە ڕۆڵی دایەنوئێلی بینی و دیاری بەسەر منداڵانی تل تەمردا دابەشکرد، باسی لە ئاهەنگەکە کرد و وتی: " بۆ ئەوەی منداڵەکان لە سایکۆلۆجیای جەنگ دوور بخەینەوە و لەترسی ئەو هێرش و تۆپبارانانەی کە گوندنشینانی ناوچەکە ڕووبەڕوویان بوونەوە، ئاهەنگێکمان سازکرد و دیاریمان بەسەر منداڵاندا دابەشکرد".

حەسەکە

 

بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ٢٠٢٢ەوە لە سەرتاسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چالاکی جۆراوجۆر ساز کرا، لە ناوچەی تل تەمر دوو گەنج کە ڕۆڵی دایەنوئێل و بابەنوئێلیان گێڕا، هەروەها پێشەنگایەتییان کرد و ئاهەنگێکیان بۆ منداڵان سازکرد لتێیدا دیاریان بەسەر ٧٠ منداڵدا دابەشکرد.

 

ئاهەنگی ساڵی نوێ بۆ منداڵانی تل تەمر

نورجان سەڵاح کە بە ڕۆڵی دایەنوئێل  ئاهەنگی ساڵی نوێی ٢٠٢٢ی بۆ منداڵانی تل تەمر سازکرد وتی: "پێم خۆشبوو بە بۆنەی ساڵی نوێوە ئاهەنگ بۆ منداڵان بگێڕم و ئامانجمان ئەوەیە کە منداڵانی دانیشتووی ئەم ناوچەیە لە هەوای جەنگ دەربهێنین، دیاریمان بۆ ٧٠ منداڵ کڕی و دابەشمان کردن، منداڵەکان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد، ئێمە بە هەموو زلهێزانی جیهان و ئەردۆغان دەڵێین کە پیلانی داگیرکاری خۆیان سەرناکەوێت، هیوادارین ساڵێکی نوێی دوور لە جەنگ بێت بۆ هەموو جیهان و بەتایبەتی بۆ گەلەکەمان".

ت.پ