لەمساڵدا ٤٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون
پەیمانگای نێودەوڵەتی چاپەمەنی-IPI ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردووەتەوە بە ناوی "چاودێری مردن" کە لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان دەکات.

پەیمانگای نێودەوڵەتی چاپەمەنی-IPI ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردووەتەوە بە ناوی "چاودێری مردن" کە لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان دەکات.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتەکەی پەیمانگای نێودەوڵەتی چاپەمەنی-IPI لە ساڵی ٢٠٢١دا ٤٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون، لەو ژمارەیە ٤٠یان پیاو و ٥ی دیکەیان ژن بوون.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ٢٨ کەس کرانە ئامانج بەهۆی کارەکەیانەوە، ٣ کەس کوژراون بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی شەڕەوە، ٢ کەس لەکاتی چالاکی ناڕەزایەتیدا کوژراون، ٢ کەسی دیکە لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەنیان و ١١ ڕۆژنامەنووسی دیکە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیان نەکراوە.
پەیمانگاکە ڕایگەیاندووە کە ئاسایشی ڕۆژنامەنووسان کێشەیەکی جدییە، بەپێی توێژینەوەکەی پەیمانگاکە ٩ ڕۆژنامەنووس لە ئەفریقا، ٧ لە مەکسیک، ٦ لە ئەفغانستان و هیندستان، ٢ لە ئازەربایجان، ١ لە وڵاتی تورکیا و یۆنان و هؤلەنداش یەکی یەک ڕۆژنامەنووسی تێدا کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە بەشێک لەو ڕۆژنامەنووسانە پێش ئەوەی بکوژرێن هەڕەشەیان لێکراوە، پەیمانگاکە نمونەی سێ ژنی ڕۆژنامەنووسی داوە بە ناوەکانی شاناز ڕوافی و سەعدییە سادات و مورسەل وەحیدی، کە لە شاری نانگەرهەری ئەفغانستان کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگاکە لە ساڵی ٢٠١١دا ١٠٢ ڕۆژنامەنووس لە جیهاندا کوژراون کە لە ساڵی ٢٠١٦دا بۆ ١٢٠ ڕۆژنامەنووس زیادی کردووە.
ت.پ