نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کۆتایهێنانی توندوتیژی جێندەری دەکات
لە کۆبوونەوەی ٧٨ کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکرێت کار بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی جێندەری بکرێت، داوا دەکرێت ڕێڕەوی نوی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییە جێندەرییەکان دابنرێت، دۆخی ژنانی ئەفغانستانیش بەشێک بۆوو لە بابەتەکانی گفتوگۆکان. ناوەندی هەواڵ

لە کۆبوونەوەی ٧٨ کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکرێت کار بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی جێندەری بکرێت، داوا دەکرێت ڕێڕەوی نوی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییە جێندەرییەکان دابنرێت، دۆخی ژنانی ئەفغانستانیش بەشێک بوو لە بابەتەکانی گفتوگۆکان.
ناوەندی هەواڵ
لە ڕۆژی ٢٣ مانگدا کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەی ٧٨ خۆی ئەنجامداوە، کە لەبەشی شەشەم و حەوتەمدا باس لە مەترسییەکان توندوتیژییە جێندەرییەکان بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ کراوە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە کۆبوونەوەکەدا خراونەتە ڕوو، توندوتیژی جێندەری زیانی جەستەی و دەروونی لێ دەکەوێنەوە، دەبێتە هۆی فشار و ئازار.
یەکێکی دیکە لەو بابەتەنەی لە کۆبووەکەدا باسی لێوەکرا، دۆزینەوەی ڕێڕەوی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێندەری بوو، کە ئێستا بەڕێژەییەکی بەرچاو زیادی کردووە، ژنانی ئەفغانستانیش لەو توندوتیژییەدا پشکی شێریان بەردەکەوێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەشدا باس لە دۆخی ژنانی ئەفغانستان کرا، کە پێویستیان بە پاڵپشتی و هاوکاری هەیە.