هێرش کرایە سەر ماڵی ژنێکی چالاکوان

ڕێکخراوی هەنگاو بڵاوی کردەووە، هێرش کراوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی یەکێک لە ژنە چالاکوانەکانی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە زیانی ماددی بەر ماڵەکە کەتووەتەوە. ناوەندی هەواڵ

ڕێکخراوی هەنگاو بڵاوی کردەووە، هێرش کراوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی یەکێک لە ژنە چالاکوانەکانی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە زیانی ماددی بەر ماڵەکە کەوتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاو کردووەتەوە، کە دوێنێ پێنج شەممە ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی یەکێک لە چالاکوانەکانی ژنان.

 

بەپێی زانیارییەکان ئەو ڕووداوە لە کاتژمێر دووی شەوی ٢٣ی ئەم مانگە ئەنجامدراوە، کە ماڵی خێزانی چالاکوانی بواری ژنان "ناسکە ئەفخەمی" لە گەڕەکی جانبازانی شاری سەردەشت کراوەتە ئامانج.

بەهۆی هێرشەکەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر ماڵەکە کەوتووە، هاوکات ئەو ماڵە کە دایکوباوکی ناسک ئەفخەمی تێدا نیشتەجێبووە، دوو کەسی بەتەمەنن و ترس و دڵەڕاوێکی بۆ دروستکردوون.

 

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە، هۆکاری ئەم هێرشە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، ناسکە لەگەڵ چەند چالاکوانێکی دیکەدا ناوی گروپێکی دەستدرێژی کاریان بۆ سەر ژنان لە سەردەشت ئاشکرا کردووە، ئەم هێرشەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هۆکارە، کە ئەو گروپە دەیانەوێت لەڕێگای ئازاردانی بنەماڵەکەی ناسکەوە ئەو کەسە ئاشکرابکەن کە ناوی ئەندامانی ئەو گروپەی بەو چالاکوانانە داوە.

 

ناسکە ئەفخەمی، چالاکوانێکی بواری ژنانە، خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، تەمەنی ٢٩ساڵە، چەند ساڵێکە لە وڵاتی سویسرا نیشتەجێیە.