باندێک لە عەفرین گۆڕستانی مەلەک ئادییان وێران کرد

چەتەکانی ئەحرار شام سەر بە دەوڵەتی تورکیا گۆڕستانی 'مەلەک ئادی'یان وێران کرد کە شوێنێکی پیرۆزە بۆ ئێزدییەکانی عەفرین.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتی داگیرکردنی عەفرین، کە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ دەستی پێکرد، دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوەکانی سەرەتا ئێزدییەکانیان کردە ئامانج بە ڕفاندن و کوشتن و سووتاندنی شوێنە پیرۆزەکان لە دژی ئەو ئێزدیانەی کە لە کاتی داگیرکاریدا لە شارەکەدا مابوونەوە، هەروەها سیاسەتی بە زۆر موسڵمانکردنیان جێبەجێ کران، ئەم سیاسەتە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

 

بەپێی زانیاری سەرچاوەکانیان، چەتەکانی ئەحرار شام سەر بە دەوڵەتی تورکیا گۆڕستانی مەلەک ئادییان لە گوندی قیبار کە سەر بە ناحیەی شێرە خاپوور کردووە.

 

دوو ڕۆژ لەمەوبەر چەتەکانی دەوڵەتی تورک ئەو گەنجانەی لە هەمان گوند نیشتەجێ بوون ناچاریان کرد موسڵمان بن.