تەرمی سۆنیا ئەمجەت دۆزرایەوە

تەرمی "سۆنیا ئەمجەت"، ئەو منداڵە تەمەن ٩ ساڵەی لە زێی گەورە خنكا، دوای ١٢ ڕۆژ دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢٣ی ئادار منداڵێكی کچی تەمەن ٩ ساڵان بە ناوی "سۆنیا ئەمجەت" لەزێی گەورە خنكا و ئەمڕۆ دوای ١٢ ڕۆژ توانرا تەرمەكەی بدۆزرێتەوە.

سۆنیا لە ڕۆژی ڕووداوەكە لەگەڵ باوكی لە گوندی وەردەك لە زێی گەورە سەرقاڵی ئاودانی دەغڵ و دان بووە و لەناكاو پێی هەڵخڵیسكاوە و كەوتووەتە ناو ئاوەكەوە.

لە یەكەم رۆژی دیارنەمانییەوە گەڕان و پشكنین بە دوایدا دەستیپێكرد و تیمی مەلەوانی بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی بەكارهێندرا.