چاودێری سەرەتایی و تەندروستی  بۆ ژنان ڕێگری لە نەخۆشییەکان دەکات

دابینکەری چاوەدێری سەرەتایی بۆ تەندروستی ژنان لە ماوەی ژیانیاندا کاردەکات، زۆرجار وەک وێستگەیەک بۆ چاودێری خۆپارێزی و لە هەمان کاتدا چارەسەرکردنی کێشە تەندروستییە سەرهەڵداوەکان کاردەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

دابینکەری چاودێری سەرەتایی بۆ سەلامەتی تەندروستی ژنان لە ماوەی ژیانیاندا کاردەکات، زۆرجار وەک وێستگەیەک بۆ چاودێری خۆپارێزی و لە هەمان کاتدا چارەسەرکردنی کێشە تەندروستییە سەرهەڵداوەکان کاردەکات.

 

پزیشکان ڕێنمای ئەوە دەدەن کە دیاریکردنی پێشوەختەی نەخۆشی زۆر باشترە لەوەی ڕێگە بدەیت بەوەی نەخۆشییەکە بەرەو ئاستی پێشکەوتوو بچێت کە لەوانەیە نیشانەی مەترسیدار دروست بکات و ناچارت بکات کە سەردانی پزیشک بکەیت.

 

بەشێک لەو پشکنینانەی کە پێویستە ژنان ئەنجامیبدەن بریتییە لە پشکنینی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ بۆ یارمەتیدانی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک، پشکنینی خوێن بۆ پشکنینی شەکرە و غودە، و پشکنینی چڕی ئێسک بۆ پشکنینی پووکانەوەی ئێسک.

 

پزیشکانی چاودێری سەرەتایی ڤاکسینی پێشنیارکراو بۆ نەخۆشیەکانی وەک ئەنفلۆنزا، کۆرۆنا، زەردوویی و هەوکردنی سییەکان، ئاماژە بەوەدەدەن کە کوتان گرنگە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان و مانەوەی تەندروستی بە سەلامەتی.

 

دەتوانرێت پشکنینی پێشوەختەی چەندین جۆری شێرپەنجە پێشنیار بکرێت، وەکو کۆڵۆنۆسکۆپی بۆ سکرینکردنی شێرپەنجەی قۆڵۆن کە لە تەمەنی ٤٥ ساڵییەوە دەست پێدەکات، لەکاتێکدا پشکنینی دیکەی وەک پشکنینی مەمک دەتوانرێت ئەنجام بدرێت.

 

دابینکەرانی چاودێری سەرەتایی یارمەتی چارەسەرکردنی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان دەدەن، وەک کحول، تووتن و ماددە هۆشبەرەکانی تر، لە هەمان کاتدا پشکنینی تەندروستی دەروونی نەخۆشەکەش دەکەن، لەگەڵ نەخۆشەکان کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی و ڕێنماییە پێشکەوتووەکان.

 

هەبوونی دابینکەری چاودێری سەرەتایی کە بەشێوەی مانگانە سەردانی بکرێت و زانیارییە تەندروستییەکان وەک تۆمارێکی مێژووی تۆماربکات نەک تەنها یارمەتیدەرە لە چاودێری خۆپارێزی و دڵنیای تەندروستی بەڵکو دەتوانێت هەست بە گۆڕانکارییە تەندروستییەکان بکات کاتێک نیشانەیەکی نوێ لە جەستەی کەسەکەدا سەرهەڵدەدات چونکە تۆماری ئێستا و ڕابردووی نەخۆشەکەی لەلایە دەتوانێت ئەو گۆڕانانەی پەیوەندیدارە بە تەندروستی نەخۆشەکەیە لای خۆی بیپارێزێت و بۆ چارەسەرکردنی سودی لێببینێت.

 

دەتوانرێت لایەنە جیاوازەکانی تەندروستی ژنان لەگەڵ پزیشکی چاودێری سەرەتایی چارەسەر بکرێت، لەوانە دەردانی زێ، نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگانە، پشکنین و چارەسەرکردنی نەخۆشییە سێکسییەکان و پێداچوونەوە و ڕێنماییکردنی ڕێگری لە دووگیانی.

 

چاودێری تەندروستی دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە دیاری کردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە پێش ئەوەی بگاتە ئاستێکی مەترسیدار، نیشانەکانی شێرپەنجە دەتوانرێت هەستی پێبکرێت وەک گەورەبوونی هێلکەدان یان خوێنبەربوونی دوای وەستانی سوڕی مانگانە زۆرجار دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی پزیشکی چاوەدێری سەرەتایی ئاماژە بە OB/GYN بکات، لە کاتێکدا پزیشکانی چاودێری سەرەتایی لە بواری منداڵبووندا ڕاهێنراون بۆ نەشتەرگەرییەکانی ژنان.

 

هەروەها ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێبدرێت ئەوەیە لەناو کۆمەڵگەدا ژنان تووشی زەبر و زەنگ و توندوتیژی سێکسی دەبنەوە و بۆیە هەبوونی تیمێکی چاودێری کە پێکهاتووە لە ژنان سەلامەتی دابین دەکات کە دەتوانن دەستبەجێ بچنە شوێنی ڕوودانی توندوتیژییەکان و چارەسەری پێویست بۆ ژنان ئەنجامبدەن.