لە ٥٤ وڵاتی ئەفریقا، ۱٥یان ڕووبەڕووی وشکەساڵی و کەمئاویی بوونەتەوە

بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەوا، لەکۆی ٥٤ وڵاتی ئەفریقا، ١٥یان ڕووبەڕووی وشکەساڵی و کەمئاویی بوونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

برایتۆن مفینگا، بەرپرسی نووسینگەی ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتەکانی مالاوی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو خۆراکەی ئەمڕۆ هەیە، دابەشی دەکەن بۆ ئەم وەرزەیە کە تێیدای، بەڵام جۆرێکی دیکە لە برسێتی هەیە کە ڕووبەڕووی دەبنەوە بەهۆی ئەو وشکەساڵییەی هەیە، ئەوەیش دیاردەی گەرمبوونی ڕووی دەریا و زەریاکانە کاریگەری زۆر گەورەی هەبووە.

 

بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دوو ملیار و ٢٠٠ ملیۆن کەسی جیهان کە ئاوی خواردنەوەی پێویستیان نییە، ملیارێک و ٢٠٠  ملیۆنیان لە ئەفریقان.

 

هەروەها بەگوێرەی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ٤٥ وڵات و ناوچەی جیهان کە پێویستیان بە هاوکاریی خۆراکە، ۳۳یان لە ئەفریقان.

 

دەزگای کۆپەرنیکۆسی سەر بە یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەفریقا یەکێکە لەو کیشووەرانەی کە زۆرترین کاریگەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەسەرە.

 

 بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەوا، لەکۆی ٥٤ وڵاتی ئەفریقا، ١٥یان ڕووبەڕووی وشکەساڵی و کەمئاویی بوونەتەوە.