حزبی شیوعی عێراقی پێشنیار بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکات
حزبی شیوعی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گەڕانەوە بۆ ئیرادەی عێراقییەکان، قەیرانەکان پووچەڵ دەکاتەوە و چەند پێشنارێکیش بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەخاتەڕوو.
ناوەندی هەواڵ
کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق دەربارەی دۆخی ناهەمواری عێراق و گفتوگۆکان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، گەڕانەوە بۆ ئیرادەی عێراقییەکان، قەیرانەکان پووچەڵ دەکاتەوە.
حزبی شیوعی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە بەدوای بەدوای پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەکانی ئەم دواییەدا دەگەڕێن و پێیوایە، ئەو هێزانەی کە پابەندبوونیان بە ڕێبازی پشکی تائیفی و نەتەوەیی ڕادەگەیەنن، بەرپرسیارێتی ئەم پێشهاتانە لە ئەستۆ دەگرن، دەزانن پێداگری لەسەر هەمان رێبازی شکستخواردوو کە لەلایەن جەماوەرییەوە رەتدەکرێتەوە، تەنیا کارەساتی زیاتر بۆ عێراق دەهێنێت.
هەروەها ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە خەمی ڕێبازی بنیادنانی دیموکراسی و ئاشتی مەدەنی لە وڵاتدا، جەخت لەسەر مافی خۆپێشاندانی ئاشتیانە و ئازادی ڕادەربڕین دەکەنەوە، لە هەمان کاتدا ژیان و موڵکی گشتی و تایبەت دەپارێزین، دەشڵێت: "ئەنجومەنی نوێنەران بە پێکهاتەی ئێستای خۆیەوە، ناتوانێت قەیرانی قووڵتر و گشتگیر بەڕێوەببات و چارەسەری کەڵەکەکانی بکات، بۆیە یەکەم هەنگاوەکان بۆ پووچەڵکردنەوەی قەیرانەکان بریتین لە وازهێنان لە پابەندبوون بە هەڵوێستەکان و پابەندبوون بە بەرژەوەندییە تەسکەکانەوە و وازهێنانە لە پشتبەستن بە هێزە دەرەکییەکان، لەبری ئەوە بچین بەرەو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەخت و ئازاد و دادپەروەرانە، کە تێیدا قسەی کۆتایی دەبێت بدرێت بە گەل و ئیرادەی ڕاستەقینەی ئەوان".
ئەو حزبە چەند مەرجێک دەخاتەڕوو تا هەڵبژاردنەکان ڕەنگدانەوەی ئیرادەی عێراقییەکان بێت، لەوانە:
١/ یاسادانان بۆ یاسایەکی دادپەروەرانەی هەڵبژاردن، پێش هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەن، کە گەرەنتی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی ئیرادەی دەنگدەران بکات.
٢/ پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی ههڵبژاردنی سهربهخۆی راستهقینه كه لهسهر كۆتا نهبێت، چ له ئهنجومهنهكهی یان له پێكهاتهی كارگێڕیدا.
٣/ جێبەجێكردنی تەواوەتی یاسای حزبەكان وقەدەغەكردنی هەر بلۆكێكی سیاسی كە سەرچاوەی دارایی خۆی ئاشكرا نەكات بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكات.
٤/ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی پارەی سیاسی لە كاریگەریكردن لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، بە دانانی میكانیزمێكی ڕوونی خەرجكردن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و لێپرسینەوە لە سەرپێچیكاران.
٥/ قەدەغەكردنی ئەو میلیشیا و لایەنانەی خاوەنی گروپی چەكدارن لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا، لە جێبەجێكردنی یاسادا.
٦/ مسۆگهركردنی چاودێری نێودهوڵهتی و ناوخۆیی لهسهر بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنهكان، بۆ ئهوهی ههموو پێداویستییهكان بۆ یهكپارچهیییان مسۆگهر بكرێت.
لە کۆتایشدا حزبی شیوعی عێراق جەختی کردووەتەوە کە، عێراقییەکان شایەنی ژیانێکی باشترن و هەر بۆیەش مافی ئەوەیان هەیە داهاتووی خۆیان دابڕێژن، لە نیشتمانێکی ئازاد و ئاوەداندا، دوور لە تائیفی سیاسی و گەندەڵی و بنیاتنانی دەوڵەتێکی مەدەنی دیموکراتیک کە بە تەنیا توانای پاراستنی کەرامەت و بەرژەوەندییەکانیان هەبێت.