عێراق توانای بهرههمهێنانی زۆرترین بڕی نهوتی خاوی هەیە
عێراق تاكه وڵاته كه توانای بهرههمهێنانی زۆرترین بڕی نهوتی خاوی هەیە له نێوان وڵاتانی بهرههمهێنهری نهوتی خاو له ساڵانی داهاتوودا، سەرباری ئەوانەش عێراق لە لیستی وڵاتانی هەژارنشیندایە و گەلەکەی بەدەست هەژاری و بێ کارییەوە دەناڵێنن.
ناوەندی هەواڵ
ئیحسان عهبدولجبار وهزیری نهوتی عێراق رایگهیاند كه عێراق تاكه وڵاته كه توانای بهرههمهێنانی زۆرترین بڕی نهوتی خاوی هەیە له نێوان وڵاتانی بهرههمهێنهری نهوتی خاو له ساڵانی داهاتوودا.
ئیحسان عەبدولجەبار دووپاتی كردەوە كە عێراق بەرهەمی زیادەی ئامادەیە بۆ دابینكردنی بازاڕی جیهانی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق تا ساڵی ٢٠٢٥ لە بەرهەمهێنانی وەرگیراوی نەوتدا نیمچە خۆبژێوی بەدەستدەهێنێت.
عێراق توانایەکی زۆری هەیە و نزیکەی تاکە وڵاتە لەنێو وڵاتانی بەرهەمهێنەری ئۆپێک و غەیرە ئۆپێک کە توانای زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی هەیە بە بڕی تا ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بە بەراورد بە بەرهەمی ئێستای عێراق لە ساڵانی داهاتوودا.
عێراق پڕۆژەی هەیە کە ڕێگە بە وڵاتەکە دەدات تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ ڕۆژانە هەشت ملیۆن بەرمیل زیاتر بەرهەم بهێنێت، بە شێوەیەک کە سەقامگیری جیهانی لە بازاڕی وزەدا بەدەست بهێنێت، هەروەها ێژەی هەناردەكردنی نەوتی خاوی عێراق لە رێگەی بەندەرەكانی بەسرە نزیكەی ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێكدا.
كۆی گشتی هەناردەی نەوتی عێراق، بەپێی داتاكانی بەرهەمهێنانی ئۆپێك دوای بەرزبوونەوەی ئەم دواییە، بووەتە زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، بە بەراورد بە رێژەی بەرهەمهێنانی پێشوو كە ٤ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێكدا.
عێراق یەکێکە لە وڵاتانی جیهان کە زۆرترین وابەستەی نەوتە. لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا داهاتی نەوت زیاتر لە ٪٩٩ی هەناردەکردن و ٪٨٥ بودجەی حکومەت و ٪٤٢ بەرهەمی ناوخۆیی گشتی پێکهێناوە.
ئەم پشتبەستنە زۆرە بە نەوت وڵات دەخاتە بەردەم ناجێگیری ئابووریی گەورە، لە کاتێکدا گەلی عێراق لە هەژاریدا دەژین و هاوڵاتیانی لە دۆخێکی نا ئارام دەژین و بەدەست نەبوونی کارەوە دەناڵێنن، تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١، لە وڵاتێکی ٤٠.٢ ملیۆن کەسیدا، ڕێژەی بێکاری لە عێراق زیاتر لە ١٠ خاڵ زیاتر بووە لە ئاستی پێش کۆڤید ١٩ کە ١٢.٧ خاڵ بووە.
ڕیژەی هەژاری و بێکاری لە نێوان ئاوارەکان، پیاوان و گەنجان و ژنان، زۆر بەرزە و حوکمەتی عێراقیش هیچ هەنگاوێکی بە پلانی نە گرتوەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە.