"هەر گۆڕەپانێ ژن تێدا پێشەنگ بێت، دەبێت بە گۆڕەپانی ئازادی"

ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک، بە ئامانجی ئیدانەکردنی ڕژێمی ئێران و ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر بە ژنان ئەنجامی دەدات بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە.

ناوەندی هەواڵ

ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک، بە ئامانجی ئیدانەکردنی ڕژێمی ئێران و ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر بە ژنانی دەکات بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە ،کە تیایدا ئیدانەی ئەو پێشێلکارییانە دەکەن کە ماوەی چەندین ساڵە دەسەڵاتی پیاوسالاری ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە ژنان ئەنجامی دەدات کە دەیەوێت زاڵ بێت بەسەر بیر و ڕۆحی ژناندا و دەستوەردان لە هەموو کاروباری ژیانیان بکات.

 

دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیە:

 

 "  هەر گۆڕەپانێ ژن، تێدا پێشەنگ بێت، ئەو گۆڕەپانە دەبێت بە گۆڕەپانی ئازادی، چەند ڕۆژێکە شاهیدی ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەلی کورد و هەموو گەلانی ئێرانین، بە ڕێبەرایەتی ژنان.

 

 ڕاپەڕینێک کە دەرئەنجامی ناڕەزایەتی و تووڕەبوونی خەڵکی ئێرانە لەم دەیان ساڵەدا، وەک دەزانین دەسەڵاتی ڕژێمی ئێران حاکمیەتێکی پیاوسالارە کە شوناس و ئیرادەی ژن پشتگوێ دەخات و دەیخاتە پەراوێزەوە.

 

 هەندێک جار بەناوی شەرەفەوە، هەندێک جار بەناوی یاساوە ژنان دەکوژن یان ناچاریان دەکەن خۆکۆژی بکەن، لەماوەی ئەم چەند دەیەیەدا بە ناو دەسەڵاتداران گۆڕاون، بەڵام گرنگ نییە، چونکە حکومەت پیاوسالارە و سیاسەتی پەسەندکراو دژە ژنە، ژنان لەم ساڵانەدا لەگەڵ چەندین پرس و کێشەدا ڕوبەڕوبوونەتەوە.

 

 زۆر ژن بە شێوەی زۆر دڕندانە بەناوی شەرەفەوە کوژران، زۆرێک لە ژنان بەهۆی داکۆکیکردن لە مافەکانیان زیندانی کران، وەک زەینەب جەلالیان کە ماوەیەکی زۆرە زانیارییەکی ڕاست لە سەری ناگاتە دەستمان، لە ئێران هێشتا ژنان لەبەر چوون بۆ یاریگا و گۆرانی وتن ڕووبەڕووی کێشە و ئاستەنگی زۆر دەبنەوە، زۆر جار بینیومانە چۆن سیستەم حیجابی زۆرە ملێی بەسەر ژناندا سەپاندووە، لە ڕاستیدا سیستم بەم پەیامە دەیەوێت زاڵ بێت بەسەر بیر و ڕۆحی ژناندا و دەستوەردان لە هەموو کاروباری ژیانیان بکات.

 

لە ماوەی کەمتر لە چەند ڕۆژێکدا دوو ژنی کورد بە ناوەکانی شلێر ڕەسووڵی و ژینا ئەمینی کرانە ئامانج، شلێر ڕەسووڵی لەلایەن دەستدرێژکارێکەوە هێرشی کرایە سەر بەناوی گۆران، هێشتا دۆخی ڕوون نەبوەوە کاتێک ژینا ئەمینی لەلایەن سیستمی دەستدرێژکارەوە هێرشی کرایە سەر، ئەمە واقیعی عەقڵیەتی ئێرانە کە شەرعیەت بە عەقڵیەتی دەستدرێژکاران دەبەخشێت، حكومهت نیشانیدا كهشوێنهكهزۆر جیاواز نییه، ئهم عهقڵییههێرشهبۆ ژنان چ لهماڵهوهبێت یان لهسهر شهقام بێت، لهكوردستان بێت یان لهئێران.

 

بەڵام ئەوەی دوای ئەم پێشێلکارییە ڕوویدا گرنگە!  حکومەت هەوڵیدا ژن سەرکوت بکات، ژنان لە بەرامبەردا بێدەنگ بمێنن ! بەڵام پرسیاری بنەڕەتی لێرەدا ئەوەیە کە چۆن تا ئەم ڕادەیە سەرکوتکاری بکەن، بەڵام لە ژنان چاوەڕێی بێدەنگی بکرێت؟ هەرچەند حکومەت لەم ساڵانەدا لە کردەوەی خۆی نیشانی دا کە هەموو بوارەکانی فەرهەنگی و سیاسی و کۆمەڵایەتیی بۆ ژنان بەرتەسک کردوەتەوە، بەڵام بە ئامادەبوونی بەهێزیان ژنان پێشەنگی ئەم ڕاپەڕینە شکۆمەندەیان لە سەرتاسەری ئێراندا کرد، ژنان جارێکی دیکە نیشانیان دا کە ئەوان تەنیا قوربانی نین، بەڵکو بە پێشەنگی خۆیان توانیان ببنە هێزێک بۆ تەواوی کۆمەڵگا، ئەم ڕاپەڕینە لە ڕاستیدا وەڵامێکی گەورە بوو بۆ حکومەتی ئێستا.

 

وەک بینیتان ژنان لە هەموو ئێراندا دروشمی ژن، ژیان، ئازادییان دەوتەوە، دروشمێک کە هەموو ژنانی پێکەوە یەکخست، ئەمەش دەریخست کە ژنان لە هەر شوێنێک بن، ئامانجێکی هاوبەشیان هەیە بە ناوی ئازادی، ڕیشەی ئەم دروشمە دەگەڕێتەوە بۆ خەباتی رزگاریخوازی ژنانی کورد کە زیاتر لە ٤ دەیەیە خەبات دەکەن و تەنیا لە کوردستاندا قەتیس نەبووە، بەڵکو هەموو جیهان و ئێستا ئێرانیشی گرتەوە!  لەم ڕاپەڕینانەدا ژنان نیشانیان دا کە چۆن پشت بە ئیرادەی گەوهەری خۆیان دەبەستن و خەبات دەکەن.

 

هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا شاهیدی پشتیوانی ژنان بووین، ئەو پشتیوانییەی کە هەڵگری پەیامێکە و واتە لە هەر شوێنێک بین، دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری تێکۆشان دەکەین و پێویستمان بە یەکگرتنە بۆ بەرفراوانترین خەبات و تێکۆشان، بۆیە ئێمەش وەكو رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان-رژاک پشتیوانی خۆمان بۆ راپەڕینی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان رادەگەیەنین و دەڵێین "بە پێشەنگایەتی ژنان و ئازادیان، ئازادی كۆمەڵگە مسۆگەر دەكرێت".

 

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان

٢٨.٩.٢٠٢٢