لە ژنان و کوردستانەوە، تا هەموو گۆشەیەک لە ئێران

ژنە زیندانیانی زیندانی ئەڤین ئەمشەو لە سەروبەندی دووەەمین ساڵیادی کوشتنی دەوڵەتی ژینا ئەمینی لە حەوشەی ئەو زیندانە گردبوونەوە و سرودی "ژن، ژیان، ئازادی"یان گوت.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو، ١٤ مانگی ئەیلول لە دووەمین ساڵیادی کوشتنی دەوڵەتی ژینا ئەمینی و ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، ماڵپەڕی ئینستاگرامی نێرگس محەمەدی، کۆبوونەوەی زیندانیانی زیندانی ژنانی ئەڤین لە حەوشەی زیندانەکەی ڕاگەیاند: "ئەمشەو ١٤ی ئەیلوول، لە دووەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی 'ژن، ژیان، ئازادی'، هەروەها لە شەوی کوشتنی ژینا ئەمینی زیاتر لە ٢٥ ژنە زیندانی سیاسی لە حەوشەی زیندان کۆبوونەتەوە لە زیندانی ئەڤین.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ماڵپەڕی ئینستاگرامی نەرگس محەمەدی بڵاوکراوەتەوە، ئەو ژنە زیندانیانە دروشمیان لەسەر کارتۆن نووسیوە و بە دیواری زیندانەکەوە هەڵیانواسیوە و لە ڕێڕەو و حەوشەی زیندانەکەدا ئەو دروشمانە دەڵێنەوە.

 

هەروەها لە ماڵپەڕی ئینستاگرامی نێرگس محەمەدی نووسیویەتی: بە ناوهێنانی گیان لەدەستداوان و لەسێدارەدراوان هاوار دەکەن و سروودی "بلاچاڤ" و "ناوی تۆ سیمبولمانە" بە کۆمەڵ دەڵێنەوە، ژنانی زیندانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی سەرکوتکردنی ژنان بەهۆی باڵاپۆشی زۆرەملێ، لە حەوشی زیندانەوە ئاگریان بەرداوەتە لەچکەکانیان، ئەو ژنانە ناڕازییە بە یەکدەنگی لەگەڵ خەڵکی ناڕازی ئێران ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ئەیلوول مانگرتن لە خواردن دەگرن.

 

ئەم ژنە زیندانیانە لە حەوشە و ڕاڕەوەکانی زیندان گۆرانی ئازادییان دەوتەوە:

 

ژن، ژیان، ئازادی

ئازادی، ئازادی، ئازادی

گیان بدەین، سەرمان بڕوات، ئازادی نا

ژنانی زندانی ئەڤین، هاودەنگ و هاو پەیمان

تا کۆتایی هەڵوەشاندنی سزای لەسێدارەدان دەوەستین

دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان، تۆڵەسەندنەوەی دەسەڵاتداران

لە ژنان و کوردستانەوە، تا هەموو گۆشەیەک لە ئێران

ڕیفۆرمخواز، بناژۆخواز، ئەوە کۆتایی چیرۆکەکەیە