ڕێپێوانی گەملیک دواخرا و هەمووان لە شوێنی بوومەلەرزەکە دەبن

ڕێپێوانی گەملیک کە بڕیار بوو ئەمڕۆ بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەختی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد بەڕێوە بچێت، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دواخرا، بانگەوازی هاوکاری بۆ ئەو کەسانەش کرا کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

جولەمێرگ

 

بڕیاربوو ئەمڕۆ ڕێپێوانی گەملیک بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەختی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، کە لە زیندانی ئیمرالیی ئەمنی باڵای جۆری F دەستگیرکراوە، بڕێوەبچیت، بەڵام بەهۆی بوومەلەرزەیەک کە باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستانی بە گوڕی ٧.٤ پلەی ڕیختەر هەژاند، دواخرا.

 

لایەنە بەشداربووەکانی ڕێپێوانەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، کە ڕێپێوانەکە دوادەخرێت و هەمووان لە شوێنی کارەساتەکە دەبن.

 

"پێویستە دەست لەناو دەست ڕووبەڕووی کارەساتەکە ببینەوە"

ساڵیحە ئایدەنیز، هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە بەیاننامەکەدا وتی: کارەساتی زۆر گەورە ڕوویدا، پێویستە دەستبەجێ یارمەتی خەڵک بدرێت. بۆئەوەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکان زیاد نەکات، پێویستە دەستبەجێ زیانەکان لاببرێن، کارەساتەکانی وەک ئەمانە هەمیشە لە تورکیا ڕوودەدەن، گرنگە بۆ ئەم جۆرە بارودۆخانە ئامادە بین و بەڵام بەداخەوە هەمیشە لە دوای کارەساتەکە تێوەگلاون لە بزووتنەوەکەدا، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستماندایە، بەهەمان شێوە زیان بە زیندانەکانیش گەیشتووە، بەڵام نازانین تا چەند، بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو گەلەکەمان و دامودەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەوەیە کە لە بەرامبەر کارەساتەکانی لەم جۆرەدا دەست یەکبگرن و بە عەقڵانیانە مامەڵە بکەن.

 

ڕێپێوانەکە دواخرا

 

ساڵیحە ئایدەنیز ئاماژەی بەوەشکرد، لە گەڤەر بۆ دەستپێکردنی ڕێپێوانی گەملیک، وتی: بانگەوازێکمان هەیە بۆ هەموو گەل لەم بابەتەدا بە عاقڵانە مامەڵە بکەن، هۆکاری هاتنمان بۆ گەڤەر، گۆشەگیری لە ئیمرالی و ڕێپێوانی دژ بە گۆشەگیری بوو، بەڵام بەهۆی ئەم کارەساتەوە ڕێپێوانەکەمان دواخست، ئێمە شاندەکانمان پێکدەهێنین و دەچینە ئەو شارانەی کە بوومەلەرزەکەی لێ ڕوویداوە، ئێمە لە هەموو بارودۆخێکدا لە ڕێگەی پشتیوانییەوە ئەم سەختییانە تێدەپەڕێنین.

 

لەلایەکی دیکەوە، پلاتفۆرمی پاراستن و پاڵپشتی ئامەد، دوای بوومەلەرزەکە مێزی قەیرانەکانی دامەزراند و چەند ناوچەیەکی دیاری کرد و ڕایانگەیاند کە خەڵک دەتوانن تێیدا کۆببنەوە.

 

لە بەیاننامەکەدا کە لەلایەن مێزی قەیرانەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، داوا کراوە لە ناوچەکانی کۆبوونەوەکان کۆببنەوە و هۆشیارییان داوە کە هەموو لایەک کرد هاوکاری تیمەکانی فریاگوزاری بکەن تا ئەو کەسانەی لەژێر پەردوودا ماونەتەوە ڕزگاربکرێن.