لە ئەسکەندەرون دوای ٣٠ کاتژمێر کاری گەڕان و ڕزگارکردن دەستیپێکرد

لە ئەسکەندەرون کە چەندین بینای تێدا ڕووخاوە، دوای ٣٠ کاتژمێر کاری گەڕان و ڕزگارکردن دەستیپێکرد، تەرمەکان کە لە بینا وێرانبووەکان دەرهێندراون لەسەر شەقامەکان دانراون.

هاتای

 

یەکێک لەو شارانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ناوەندی مەرەش و دیلۆک-ەوە زیانی بەرکەوت، شارۆچکەی ئەسکەندەرون-ی سەر بە هاتایە، دوای ٣٠ کاتژمێر کاری گەڕان و ڕزگارکردن دەستیپێکرد، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە تەواو گەڕەکی چای سەر بە شارۆچکەی ئەسکەندەرون وێران بووە و بەهۆی بڕینی کارەبا و ئاوەوە زیانەکانی هاوڵاتیان بەرزبووەوە.

 

گەل کاری ڕزگارکردن دەکات

ئەو تیمانەی کە شەوی ڕابردوو ڕوویان لە ناوچەی بوومەلەرزە کرد و بەهۆی بارانەوە کارەکانیان وەستاند، بەیانی ئەمڕۆ دەستیان بە کارەکانیان کرد، ژمارەیەکی زۆر کەم لە تیمەکانی ئافاد لە شارۆچکەکە هەبوون و هەوڵی گەڕان و ڕزگارکردن دەدەن، دوای ٣٠ کاتژمێر لە بوومەلەرزەکە، تازە دەستیان کردووە بە گەڕان و ڕزگارکردنی خەڵک لەژێر بینا رووخاوەکاندا، بەڵام ئێستا تەنها تەرمەکان دەرهێنراوە بەهۆی نەبوونی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و ئۆتۆمبێلی تەرمەوە لەسەر شەقامەکان ڕاگیراون و هەندێک لە تەرمەکان بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس دەبرێن بۆ نەخۆشخانە.

 

تیمەکان کەمن

هاوڵاتیان لە بەرامبەر نەچوونی تیمەکان خاوەن هەڵوێستن و دەڵێن زیانەکان زیادیکردووە بەهۆی کەمیی تیمەکان بۆ ڕزگارنەکردن و دواکەوتنی هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن.

 

ئەرنج ساغکان، سەرۆکی یەکێتی پزیشكانی تورکیا چاویکەوت بە خێزانی هاوپیشەکانی کە لە بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەستداوە.