داوای هەستیاری بۆ زیندانی شاکران کرا

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سەرپیل کەمالبەی، پەرلەمانتاری هەدەپە تیشکیان خستەسەر هەڵوێستی نەرێنی داواکاری گشتی و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ژنانی شاکران لەسەر مانگرتنی بێ کۆتایی لە خواردن، داوایان لە دەسەڵاتداران کرد هەستیار بن.

ناوەندی هەواڵ

 

نوێنەرانی دەزگای پارێزەرانی ئازادی "ÖHD"، دامەزراوەی پارێزەرانی نوژین "ÇDH"، دەزگای مافی مرۆڤی لقی ئیزمیر "IHD" و سەرپیل کەمالبەی پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە سەردانی زیندانی ژنانی شاکرانیان کرد لە ٢ی شوبات کە مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە، شاندەکە کە سەردانی زیندانەکەیان کردبوو لەگەڵ زیندانیان مەسیل دەمیرالپ و جیهان ئۆنەر و عەزیمە ئشق، هەروەها لەگەڵ مەڵتەم بابائۆغڵو بەڕێوەبەری زیندانەکە، مورات کایانچیچەک کۆبوونەوە.

 

هەلومەرجی گۆشەگیری لەزیادبووندایە

سەرپیل کەمالبای، پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، کە بەپێی بۆچوونی زیندانیان هەموو ڕۆژێک پێشێلکاریی ماف و دۆخی گۆشەگیری لە زیادبووندایە و وتی: مانگرتن لە خواردن کە ماوەی ١٠ ڕۆژە بەردەوامە و هیچ کارێک لەسەر داواکاریی زیندانیان نەکراوە، لە ژمارەکان و گەڕانەکاندا بەتایبەتی ئەو پاسەوانەی بە ناوی ئاسلی بۆ ئەوەی سزای نایاسایی زیندانیان بدات قسەی نەشیاو و سوکایەتی بە زیندانییەکان دەکات، بەڕێوەبەری زیندان و داواکاری گشتی ئەو ڕێگایانە نیشان دەدەن کە ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە.

 

سەردانی زیندانی عافیۆن

حوسێن کاچماز، پەرلەمانتاری هەدەپەی شرناخ، دوێنێ سەردانی زیندانی عافیۆنی کرد، کە لە ٣ی کانوونی دووەمەوە لە دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەست بە مانگرتن لە خواردن کراوە.