دەرئەنجامی کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی ڕاگەیەندرا

لە کۆتایی کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی، پەیامی "ئەو شەڕەی لە هەرێمی فیدراڵی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لکاندن و داگیرکارییە، گرنگترین نیشانەی فاشیزم گۆشەگیرییە، ئێمە بەهێزترین ڕێکخستن مسۆگەر دەکەین"یان دا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی یەکەمین کۆنفرانسی ناوەندی خۆی لە نێوان ١٢-١٣ی ئەیلوول لە ئەنقەرە بە دروشمی "پێداگری لەسەر ژیانێکی ئازاد و یەکسان دەکەین، خۆمان ڕێکدەخەین" بەڕێوەچوو و ئەنجامنامەی کۆنفرانسیش ڕاگەیەندرا.

 

لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە: "کۆنفرانسەکەمان، تایبەت بە ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە لە ئەنجامی هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک کوژراون، پێشەکەش دەکەین، سڵاو لە بەرخۆدانی فاشیزمی ١٢ی ئەیلوول بەتایبەتی لە زیندانەکاندا دەنێرین و بە ڕێزەوە هەموو ئەو هەڤاڵانەمان کە لەم دۆسیەیەدا گیانیان لەدەستدا بە بیر دەهێنینەوە.

 

لە کۆنفرانسی دوو ڕۆژەماندا؛ پێشهاتە سیاسییەکان و پێشکەوتەکانی ژنان لە جیهان و جوگرافیاکەمان بە وردی هەڵسەنگێندرا، بوارەکانی کێشەی ژنان بە وردی پێناسە کراون، دیسانەوە چارەسەری سەرەکی ئەم کێشانە فراوانکردنی ڕێکخراوەکانی ژنانە، لە کۆنفرانسەکەدا باس لە میکانیزمە ڕێکخراوەییەکانمان کرا بۆ نەهێشتنی ئەو کەموکوڕیانە و بەهێزکردنی ڕێکخستنی ژنان و پێشنیارەکان سەبارەت بە مۆدێلی ڕێکخراوەیی خرانەڕوو.

 

"ئێمە فراوانترین تۆڕی تێکۆشانی نێودەوڵەتی دروست دەکەین"

شەڕەکانی دەسەڵات و دابەشکردن کە لەلایەن زلهێزە پیاوە سەرمایەدارە باڵادەستەکانەوە بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجام دەدرێن، دژ بە دەستکەوتەکانی ژنان بەردەوامن، هەوڵدانی بێدەنگکردنی ژنان لە لایەن تالیبان، کۆشتنی ڕۆژنامەنووسان و کۆشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن ڕژێمی مەلایی فاشیست، ڕێکەوت نییە.

 

"گۆشەگیری ڕووخساری دەسەڵاتی فاشیست دەرەدەخات"

سیاسەتی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی گرینگترین نیشانەی سیمای فاشیستی ئەم دەسەڵاتەیە، ئەو گۆشەگیرییەی کە لەسەر بەڕێزئۆجالان دەکرێت، کێشەیەکی هێندە ژیانی و کۆمەڵایەتییە کە ناکرێ تەنیا وەک کێشەی مافی مرۆڤ هەژمار بکرێت، شکاندنی گۆشەگیری واتە چارەسەری دیموکراتیانەی کێشەی کورد.

 

"هێرش هۆکاری گەشەکردنی ڕێکخستنمانە"

پارادایمی دیموکراتی و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن، گەورەترین بەرگری ڕێکخراوەکەمانە لە بەرامبەر هەموو ئەم هێرشانە، بەم هێزەوە لە داهاتوودا تۆڕێک لە ڕێکخراوە ناوخۆییەکان و پلاتفۆرمی ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان دروست دەکەین، با ئەنجوومەنی ژنانمان لە شار و قەزاکان بەهێزتر بکەین، لەگەڵ کۆمیسیۆنە ناوچەییەکانمان ڕێکخراوەکەمان پتەوتر دەکەین و خەباتمان فراوانتر دەکەین، ڕێکخستنی ژنانی گەنج ئەرکی سەرەکی ئەنجومەنی ژنانمانە.

 

"پێداگری لەسەر ژیانی ئازاد و یەکسان دەکەین"

ئێمە ئاگاداری ئەو میراتە دەبین کە لە تێکۆشانمان بەدەستمان هێنا و پێکەوە ژیانێکی نوێ و ئازاد و یەکسان بنیات دەنێین.

 

ئێمە بە پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان ڕێکخستنی ژنان زیاد دەکەین؛ سیاسەتی ڕەگەزپەرەستی دەسەڵاتدارانی پیاوسالار لەناو ببەین.

 

دەڵێین هەر ژنێک بکوژرێت یاخیبوونی ئێمەیە و خۆمان بە ڕێخستن دەکەین.

ئێمە ناهێڵین کارەکانمان بەفیڕۆ بچێت.

ئێمە هاودەنگی لە دژی جیاکاری ژنانی کەمئەندام زیاد دەکەین.

ئێمە ڕێگە نادەین سروشتمان تاڵان بکرێت.

لە ڕێگەی سێیەمەوە خەباتمان بۆ ئازادی ژنان زیاد دەکەین".